چین ئێكه‌م به‌ڵگه‌يا هه‌بوونا ئاڤێ ل سه‌ر مه‌ریخێ ئاشكه‌راكر
کوردستان TV
كه‌شتی بۆشایی ئاسمانی چینی (Zhuzhong) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند كه له شوێنی نیشتنه‌وه‌ی كه‌شتییه گهڕۆكهكهیاندا له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ یه‌كه‌م به‌ڵگه‌ی بوونی ئاویان دۆزیوه‌ته‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی (سی ئێن ئێن)ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه: له یه‌كه‌مین هه‌ڵمه‌تی پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌كانی كه‌شتییه گه‌ڕۆكه چینییه‌كه‌دا له دۆڵی یوتوبیا به‌ڵگه‌ی بوونی ئاویان دۆزیوه‌ته‌وه، زاناكان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بۆچوونه‌ی كه كه‌شی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ وشك و سارده.
كه‌شتییه گه‌ڕۆكه چینییه‌كه وێنه‌ی چه‌ند تاشهبهردێك سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخی گرتووه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه تاشه‌به‌رده‌كان ته‌وژمی با و ئاو كارییان لێ كردووه، ڕه‌نگه ئه‌م وێنانه ببنه یارمه‌تیده‌رێك بۆ ئاشكراكردنی مێژووی بوونی ئاو له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره سووره.
ڕه‌نگه ئه‌و زانیارییانه‌ی كه كه‌شتییه گه‌ڕۆكه چینییه‌كه ده‌ری خستووه، ده‌ستپێكی گه‌یشتنی زانیاری نوێ بێت له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخه‌وه كه هیچ كه‌شتییه‌كی پێش خۆی پێ نه‌گه‌یشتبێت به‌هۆی سنوورداری كاری ئامێره‌كان له پشكنینی ناوچه‌كاندا.
كه‌شتی بۆشایی ئاسمانی چینی (Zhuzhong) له 23ی ته‌مووزی 2020 گه‌یشته سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ و له 15ی ئایاری ساڵی دواتر ده‌ستی به كاره‌كانی گه‌ڕان و پكشنین له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه كرد، كاری سه‌ره‌كی كه‌شتییه‌كه گه‌ڕانه به‌دوای ئه‌گه‌ری بوونی نیشانه‌ی ژیان و هه‌روه‌ها تۆژینه‌وه له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌ساره‌كه تا زاناكان دڵنیا ببنه‌وه له‌وه‌ی كه هه‌ساره‌كه بۆ ژیانكردن گونجاوه .