ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مێسی دناڤ سەرجەم وەرزشڤانێن جیهانێ دا یەکەمە

مێسی دناڤ سەرجەم وەرزشڤانێن جیهانێ دا یەکەمە
رووداو دیجیتاڵ

گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی، ریزبەندێکی نوێی بۆ ئەو وەرزشوانانە بڵاوکردەوە، کە لە دوایین 12 مانگدا زۆرترین داهاتیان هەبووە.

بەپێی ئەو ریزبەندییەی گۆڤارە ئەمریکییە، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینیی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، لە دوایین 12 مانگدا لەنێو سەرجەم وەرزشواناندا زۆرترین داهاتی هەبووە، کە بریتی بووە لە 130 ملیۆن دۆلار.

لیۆنێل مێسی، تەمەن 34 ساڵانە ئەوە دووەمجارە دەبێتە خاوەنی زۆرترین داهات لە ساڵێکدا، لەنێو سەرجەم وەرزشوانانای جیهاندا، کە لە ساڵی 2019ـش زۆرترین داهاتی کۆکردبووەوە.

فۆربس لە ریزبەندییەکەیدا پشتی بەو داهاتانە بەستووە کە هەر وەرزشوانێک وەک مووچە و لە سپۆنسەرەکانی دەستیکەوتووە.

لیبرۆن جەیمس، یاریزانی باسکەی ئەمریکی، لەدوای لیۆنێل مێسی زۆترین داهاتی هەبووە، کە 121 ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالیی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، بە پلەی سێیەم دێت، کە 115 ملیۆن دۆلار داهاتی بووە لە دوایین 12 مانگدا.

نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی بەرازیلیی یانەی پاریس سانجێرمانیش بە کۆکردنەوەی 95 ملیۆن دۆلار پلەی چوارەمی گرتووە.

پلەی پێنجەم بەر ستیفن کورێی یاریزانی باسکەی خولی ئێن بی ئەی ئەمریکی کەوتووە، کە 92.8 ملیۆن دۆلار داهاتی بووە، کیڤن دورانتیی یاریزانی باسکەی خولی ئێن بی ئەی ئەمریکیش بە 92.1 ملیۆن دۆلار شەشەم و رۆجێر فێدێرێری تێنسزانی سویسریش بە 90.7 ملیۆن دۆلار حەوتەم بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi