ئایار 14, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

گوللەیەک دناڤ هيکەکێ دا هاته‌ ديتن  

گوللەیەک دناڤ هيکەکێ دا هاته‌ ديتن  

باسنيوز:

د. هۆزان ئەحمەد مستەفا، مامۆستای بەشی سامانی ئاژەڵی لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییەکان و پسپۆڕی بواری مریشکی ئۆرگانی، لەبارەی بوونی گوللە لەناو هێلکەدا، بە (باسنیوزی) ڕاگەیاند، کە ئەو حاڵەتە زۆر دەگمەنە، وەک پەرجوویەکە.

ئەو مامۆستایەی زانکۆ ڕوونی دەکاتەوە، ئەو حاڵەتە ڕووی داوە، لەو کاتەدا کە مریشکەکە ئەو گوللەیەی لەناو ئالیکەکەدا بووە و خواردوویەتی، لەگەڵ ئەوەش ئەوەی سەیرە کە بۆچی نەبووەتە پاشەڕۆ و لە پاشەڕۆدا ئەو گوللەیە فڕێ بدا، چونکە :“کۆئەندامی هەرس بە هیچ جۆرێک ڕێیەکی ناچێتەوە سەر کۆئەندامی هێلکەدان، ئەگەر سەیری کۆئەندامی هێلکەدان بکەیت کە هێلکە چۆن دروست دەبێت، هێلکە لەو ماددە خۆراکییانە دروست دەبێت کە ئەو مریشکە دەیخوات، ئەمیش هەمووی لەناو کۆئەندامی هێلکەدان دروست دەبێت، لە ورورەوە تا توێکڵەکەی، واتا هێلکەدان کارگەیەکی تایبەتە بە دروستکردنی هێلکە.”

بۆ بوونی گوللە لەناو هێلکەدا، د. هۆزان دەڵێت: ”تەنیا لەو حاڵەتەدا ئەو مریشکە حاڵەتێکی جەستەیی دەگمەنی هەبووە، ئەو گوللەیە لە کۆئەندامی هەرسەوە کە ڕێی ون کردووە، یان سیقەدانی کون کردووە و لە ڕێگەی خۆی لای داوە، چووەتە ناو هێلکەدانەوە، تەنیا ئەو حاڵەتەیە، چونکە بە هەموو شێوەیەک ئەو هێلکەیە دەبوایە لەگەڵ پاشەڕۆی بهاتبوایە دەرەوە، واتا ئەو حاڵەتە دەگمەنە.”

زۆر خەڵک گومان لە هێلکەی دەستکرد دەکەن، ئەو مامۆستایەی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییەکان، ئەوە دەخاتە ڕوو، کە ئەو کارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە، تەنیا لە وڵاتی چین بینراوە، لە پێکهاتەی جەلاتینی دروست دەکرێت و پێی دەڵێن هێلکەی جەلاتینی، بەڵام لێرە نییە و تەنیا لە چین هەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi