ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نیڤا بوودجەيا بۆ شنگالێ هاتيه‌ تەرخانکرن دیار نەمايە

نیڤا بوودجەيا بۆ شنگالێ هاتيه‌ تەرخانکرن دیار نەمايە
K24 – هەولێر

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق، ئاشکرای کرد کە نیوەی بوودجەی تەرخانکراو بۆ شنگال دیار نەماوە و رایگەیاند، ئاوەدانکردنەوەی شنگال پێویستی بە 10 ملیار دۆلار هەیە.

مەحما خەلیل، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری لە ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە: 28 ملیار دینار بۆ شنگال تەرخانکراوە. لەو بڕە، 13 ملیار دیناری بۆ خەرجکراوە و 15 ملیار دیناریشی دیار نییە.

ئەو کە پێشتر قایمقامی شنگال بووە، گوتی: ئاوەدانکردنەوەی شنگال پێویستی بە 10 ملیار دۆلار هەیە.

ئەمڕۆ (چوارشەممە، سێی ئاب)، هەشت ساڵ بەسەر داگیرکردنی شنگال لەلایەن چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) و جینۆسایدی ئێزدیان، تێپەڕی.

میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدیان، گلەیی لە حکومەتی عێراقی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە و دەڵێت: بەڵێنەکانیان بەرامبەر بە ئێزدیان بەجێ نەگەیاندووە.

میری ئێزدیان لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 گوتی: داعش نەماوە و سەرەڕای ئەوەش، هەشت ساڵە خەڵکی ئێمە لە ژێر خێمەدا دەژین. خەڵکی ئێمە ئاوارە و پەرتەوازەبوونە و تا ئەمڕۆش فەرمان لەسەر خەڵکەکەمان بەردەوامە.

میر حازم تەحسین بەگ، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حکومەتی عێراق، حکومەتی کوردستان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، کێشەی شنگال و دانیشتووانی چارەسەر بکەن.

ئێستاش نزیکەی 325 هەزار ئێزدی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای دهۆکدا دەژین و هەروەها سەرووی 100 هەزار ئێزدی ئاوارەی وڵاتانی دیکە بوونە.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ (چوارشەممە، سێی ئاب)، بەشداری لە یادی هەشت ساڵەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدیدا کرد و دووپاتی کردەوە کە “كه‌س ناتوانێت كوردستان و ئێزدییایه‌تی له‌یه‌ك جیابكاته‌وه‌”.

سەرۆکی هەریمی کوردستان داوای جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگالی لە حکومەتی عێراق کرد و رایگەیاند: بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئەوەی بەرامبەر بە ئێزدییەکان کراوە، تاوانی دژی مرۆڤایەتییە و جینۆسایدە.

نێچیرڤان بارزانی، گوتی: ئەرکی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە کە پشتگیری لە ئێزدییان بکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi