باران بارین دێ دەست پێ کت
ZNA- ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/2/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر، ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێک ناوچەی شاخاوی ھەوری تەواو دەبێت، لە سلێمانی و دھۆک ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێک کات بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، لە کەرکووکیش ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە سبەی ھەینی 16/2/2018، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، پاشان بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری بارانبارینیش ھەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی