چهند مفايێن گولبەرۆژێ
ZNA- ھەولێر
تۆوی گوڵەبەرۆژە بەیەکێک لەسەرچاوە پرۆتیینیە خۆراکییەکان دادەنرێت بەوپێیەی ھەر ١٠٠ گرامی، ٢٠.٧٨ گرامی پرۆتینە، و ٥١.٤٦ گرامی چەوری، و ٢٠ گرام نیشاستە، و ٣.٠٢ گرامی رەگەزی کانزایی و ٨.٦ گرامی ریشاڵی خۆراکی و ٥٨٤.٤ کالۆرییە.
لێرەوە سودەکانی بەم جۆرە دەبینیت:
١. تۆوی گوڵەبەرۆژە رێژەیەکی زۆری زەیتە کە٩٠%ی پێکدەھێنێت و ترشە چەوریشی تێدایە کەبەپێی کەشوھەوا و بارودۆخی خاک دەگۆڕێت، ھاوکات تۆکۆفیرۆلی تێدایە کەبەدژە ئۆکسان دادەنرێت و ئەگەری توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و ھەندێ جۆری شێرپەنجە کەمتر دەکاتەوە.
٢. تۆوی گوڵەبەرۆژە ھەندێ پێکھاتەی فینۆلی تێایە کەوەک دژە ئۆکسان کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی ئۆکسانی لەش و مەترسی توشبون بەنەخۆشیە درێژخایەنەکان.
٣. زەیتی تۆوی گوڵەبەرۆژە دژە کەڕووە و توێژینەوەیەک دەریخستوە کەبەکارھێنانی زەیتی ئەم تۆوە بەسوودە بۆ چارەسەری ھەوکردنی پێیەکان و کەڕوو.
٤. کاریگەری دژە ھەوکردنی ھەیە.
٥. سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بەستیرۆڵی رووەکی کەباشترین پارێزەرە دژی شێرپەنجەی مەمک لەژناندا.
٦. زەیتەکەی بەسوودە بۆ چارەسەری ھەوکردنی پێست.
٧. بەسوودە بۆ تەندروستی قژ و پێست.
٨. چەورییەکەی بەسوودە بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن.
٩. بونی پرۆتین و ریشاڵی خۆراکی تێیدا وادەکات زووتر ھەست بکەیت بەتێربوون.
١٠. زەیتی گوڵەبەرۆژە بەسوودە بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خوێن و کۆلیسترۆڵی خراپ LDL .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی