حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ترافیک لایتێن تایوان هه‌ڤژينيێ دکن

ترافیک لایتێن تایوان هه‌ڤژينيێ دکن
خەندان- 

بەبۆنەی 14ی شوباتەوە کە ناونراوە جەژنی خۆشەویستی، ترافیک لایتەکانی تایوان لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومەتی ئەو وڵاتەوە گۆڕانکارییان بەسەردا هات و گوزارشتیان لە رۆژی ڤالانتاین دەکرد.

وەک هەمیشە لە هەموو وڵاتێکدا گڵۆپ و ئاماژەکانی ناو ترافیک لایتەکان پێکهاتوون لە بازنەیەکی سوور بۆ وەستانی ئۆتۆمبێلەکان و دوای چەند چرکەیەک گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دەگۆڕێت بۆ سەوز وەک ئاماژەیەک بۆ رۆیشتنی ئۆتۆمبێلەکان، بەڵام سوورو سەوزەکانی ترافیک لایتەکانی تایوان بۆ ڤالانتاین گۆڕانکارییان بەسەردا هات.

دوێنێ چوارشەممە لە 40 شەقامی تایوان ئەو حاڵەتە بیندرا، ئەوکاتەی ترافیک لایتەکە پێویستبوو بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێلەکان گڵۆپی سوور دابگیرسێنێت و لەبری تەنها بازنەیەکی سوور، دەبیندرا کوڕێک داوای هاوسەرگیریی لەکچێک دەکات لەناو گڵۆپەکاندا، دواتر کاتێک کە سەوز دەبوو کچەکەو کوڕەکە دەستی یەکتر دەگرن و دڵێك لەنێوانیاندایەو دەڕۆن، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانیش بڕۆن.

ئەو دیمەنەی لەنێو گڵۆپی ترافیک لایتەکانی سەر شەقامەکانی تایوان بیندرا، وەک ناوازەترین و یەکێک لە دەگمەنترین یادکردنەوەکانی ڤالانتاین هەژمارکرا، چونکە بەشێوەیەکی تەقلیدی زۆرینەی وڵاتەکان گوڵی سوور و بووکەڵەی دڵ و ئەو جۆرە گوزارشتانە بەکاردەهێنن.

لەسەر داوای حکومەتی بینگ توونگی تایوان ئەو گۆڕانکارییە لەو چەند ترافیک لایتەدا کراوە.

لە 14ی شوباتی هەموو ساڵێکدا لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان عاشقان وەک رۆژێکی تایبەت جەژنی بۆ دەگێڕن، لەم رۆژەدا دڵخوازەکان پێکەوە بۆ بەسەربردنی کاتێکی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکانیان، گوزارشت لە خۆشییەکان دەکەن.

مێژووی ئەم جه‌ژنی خۆشه‌ویستییە دەگەڕێتەوە بۆ 17 چاخ لەمەوبەر و به‌ یه‌كێك له‌ جه‌ژنی رۆمانه‌کان داده‌نرێت، ئەو کاتەی رۆمانەکان بتپەرستبوون، ئه‌و جەژنەیان گێڕاوە و گوزارشت بووه‌ له‌ چه‌مكی بتپه‌رستی رۆمانییه‌كان بۆ خۆشه‌ویستی خودایی، ئه‌م بۆنه‌یە چه‌ندین ئه‌فسانه‌ و خورافیاتی له‌ پشته‌وه‌یه‌ لای رۆمانه‌كان و دواتریش لای کریستیانەکان و بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی وڵاتانی جیهان هه‌ر به‌رده‌وام بووه‌.

له‌ سه‌ده‌ی سێی زایینیدا ئیمپراتۆری رۆمانی كلۆدیۆسی دووه‌م حوكمڕانی رۆمانییه‌كانی ده‌كرد و به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی به‌ جه‌نگه‌وه‌، ژنهێنانی له‌ سه‌ربازه‌كانی قه‌ده‌غه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری جه‌نگه‌كان بكه‌ن و به‌ ژنهێنانه‌وه‌ سه‌رگه‌رم نه‌بن.

دواتر ڤالا‌نتاینی قەدیس کەسێکی مەسیحی بووەو ئەویش هاوسەرگیریی نەکردووە، رووبەڕووی بڕیاره‌كه‌ی ئیمپڕاتۆر دەبێتەوەو ژێربه‌ژێر و به‌نهێنی گرێبه‌ستی ژنهێنانی بۆ سه‌ربازه‌كان ئه‌نجامداوە.

پاش ئه‌وه‌ی ئیمپڕاتۆر کاری ئەو پیاوە ئاینییەی بۆ ئاشکرادەبێت ده‌ستگیریدەکات و زیندانی دەکات، بڕیاری له‌ سێداره‌دانی به‌سه‌ردا دەسەپێت و له‌ ڕۆژی (14/2/270)ی زاینی لەسێدارە دەدرێت، دواتر پاپا ڕۆژی كوژرانی (ڤالا‌نتاین)ی قەدیس كه‌ بانگه‌وازی بۆ خۆشه‌ویستی و ئاشتی دەكرد بە جه‌ژنی خۆشه‌ویستی لە قەڵەمدەدات و ئێستا پێشیده‌وترێت جه‌ژنی عاشقان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi