ئاب 07, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

كەشناسيا هەرێمێ ده‌مێ نزمبوونا پلێن گەرمێ راگەهاند

كەشناسيا هەرێمێ ده‌مێ نزمبوونا پلێن گەرمێ راگەهاند

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەكات رۆژی هەینی كە دەكاتە یەكەم رۆژی وەرزی پایز پلەكانی گەرما دابەزن.

لەراگەیەندراوێكدا كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، هەینی داهاتوو لەنیوە گۆی باكووری گۆی زەوی، كە تیایدا تیشكی رۆژ ستون دەبێت لەسەر هێڵی یەكسان پلەكانی گەرما دادەبەزن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژی هەینی كەشێكی فێنك روودەكاتە سەر هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرما بەچەند پلەیەك روو لەنزمبونەوە دەكەن، پێشبینی دەكرێت تەواوی ناوچەكان بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو لە ژێر 40 پلەی سەدییەوە بێت.

رونیشیكردووەتەوە، پلەكانی گەرما لەهەولێر 36 پلەو لە سلێمانی 35 پلەو لەدهۆك 35 پلەو لەكەركوك 37 پلەی سیلیزی دەبێت.

كەشناسی هەروەها پێشبینی دەكات، لە زاخۆ 37 پلەو لەهەڵەبجە 36 پلەو لە چەمچەماڵ 37 پلەو لەحاجی ئۆمەران 24 پلەو لە خانەقین 38 پلەی سیلیزی بێت.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi