شانده‌كێ بلند ژ هه‌رێمێ رەوانەی بەغدا دئێته كرن
خه‌ندان-
فوئاد مەعسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق و مه‌سعود بارزانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه‌و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی وه‌فدێكی باڵا له‌هه‌رێمه‌وه بۆ به‌غدا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا کە کۆسرەت رەسول عەلی جێگری سەرۆکی هەرێم و ژمارەیەک لە سەرکردەی حزبە کوردستانیەکان ئامادەی بوون، بیروڕا و بۆچونەکان ئاڵوگۆڕ کرا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان بە تایبەتی مەسەلەی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستاندا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لە ماوەی دوو رۆژی داهاتودا وەفدێکی باڵا له‌هه‌رێمه‌وه رەوانەی بەغدا بکرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، فوئاد مه‌عسوم له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكی خستە سەر ناوەڕۆکی دەستپێشخەرییەکەی و هەوڵەکانی کۆمەڵی نێودەوڵەتیی بۆ چارەسەرکردنی مەسەلە هەڵپەسێراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان و گرتنەبەری دیالۆگی بنیاتنەر دوپاتکرایەوە بۆ چارەسەر کردنی ئەو مەسەلانەی ناکۆکییان لەسەرە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی