ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

فه‌رەنسا و سوید دێ ڤه‌كۆلينێ ل تاوانێن داعش دژى ئێزديان كه‌ن

فه‌رەنسا و سوید دێ ڤه‌كۆلينێ ل تاوانێن داعش دژى ئێزديان كه‌ن

وشه‌:

رێكخراوی تیرۆریستی داعش بووە یەكێك لە دڕندانەترین رووی بزاوە توندڕۆ ئیسلامییەكان، لە ماوەی چەند ساڵێكدا كۆمەڵكوژی و وێرانكاری گەورەی دروست كرد، ماڵپەڕێكی بەریتانی ئاماژە دەكات كە فڕەنسا و سوید تیمێكی هاوبەشی لێكۆڵینەوەیان لە تاوانەكانی جەنگی داعش پێك هێناوە، بەتایبەتی لەدژی كوردانی ئێزیدی.

ماڵپەڕی “میدڵ ئیست ئای”ی بەریتانی لە ئاژانسی یۆرۆگاست لە لاهای گواستەوە، واتە ئاژانسی ئەوروپا بۆ هاریكاری لەبارەی دادوەری تاوانكاری، مەبەستی سەرەكی لە كاری ئەو تیمە هاوبەشە دیاریكردنی شەڕوان تیرۆریستە بیانییەكانە كە بەشداریان لە تاوانە نێودەوڵەتییەكان كردووە، وەك كۆمەڵكوژی و تاوان لەدژی مرۆڤایەتی و تاوانەكانی جەنگ. بەتایبەتی تاوانەكانی لەدژی ئێزیدییەكان لە سووریا و عێراق كراوە، ئەوەیش بەمەبەستی ئاسانكردنی هەوڵی راوەدوونان و ئالوگۆڕكردنی زانیاری و بەڵگەكان لەبارەی تاوانكارانەوە.
نەتەوە یەكگرتووەكان: تاوانەكانی داعش بەرانبەر ئێزیدییەكان كۆمەڵكوژییەكی روونە
بەپێی راپۆرتەكە ئەو ئاژانسە ئەوروپییە ئەركی هاوئاهەنگی لە لێكۆڵینەوەكان لە سوید و فڕەنسا دەبینێت، لەوكاتەی تیمە نوێیەكە ئەركی ئاسانكاردنی هەوڵ و زیادكردنی ئالوگۆڕی زانیاری و بەڵگەكان بە خێرایی بەجێ دەگەیەنێت.

راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئێزیدییەكان دەكات وەك كەمینەیەك لە عێراق و سووریا دەژین، لەلایەن داعشەوە لە ناوچەی شنگال كرانە ئامانج، كچانیان وەك كەنیزەك بردن و كڕین و فرۆشتنیان پێ كرا، لەوكاتەی گەنجەكانیان بۆ شەڕوانی بردن و پیاوەكانیش ئەوانەی نەبوونە موسڵمان، كوژران، یۆرۆگاست دەڵێت، پێكهاتنی تیمە هاوبەشەكە دەبێتە هاندەر بۆ وڵاتانی تری ئەوروپا و ئەو وڵاتانەی دەیانوێ چیتر تیرۆریستانی تێوەگلاو لە تاوانی نێودەوڵەتی لەدژی كۆمەڵگەی ئێزیدی لە سزادان رزگار نەبن.

راپۆرتەكە ئاماژەی كرد كە تیمی لێكۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئایاری 2021 گەیشتە ئەو ئەنجامەی بە بوونی بەڵگەی روون و سەلمێنەر بەوەی ئەو تاوانانەی داعش لە بەرانبەر ئێزیدییەكان ئەنجامی داوە كۆمەڵكوژییەكی روونە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi