بهشير كۆريا سهرمايهدارێ ئێزدى ب گولهيان هاته كوشتن
رووداو دیجیتاڵ
بەشیر گۆریا بازرگانێکی کوردی ئێزدییە لەسەر رێگەی سەرەکیی شێخان-ئەلقوش کوژرا.
لارا زارا، بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقوش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە لە دەروازەی “گوندی بێبان” بووە و دەستڕێژی گوللـەی لێکراوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقوش ئاماژەی بەوە دا، تاوەکو ئێستا ھۆکاری کوژرانەکە دیار نییە، ناسنامەی بکوژ نەزانراوە و، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
بەشیر گۆریا دانیشتووی کۆمەڵگەی ریسالە و کەسێکی دیاری ناوچەکە بووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی