تشرینی دووه‌م 30, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ماجد شنگالى: رێككەفتنا هەولێر و بەغدا لدۆر شنگال گەرەنتیا پاراستنا ئێزدیايه‌

ماجد شنگالى: رێككەفتنا هەولێر و بەغدا لدۆر شنگال گەرەنتیا پاراستنا ئێزدیايه‌

باسنيوز:

ئه‌ندامێكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنه‌رانی عێراق لە پێكهاتەی كوردی ئێزدی پێشوازی لە ڕێككەوتنی هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال كرد.

ئەمڕۆ شەممە 10/10/2020، د. ماجید شنگالی، ئه‌ندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنه‌رانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند، رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر شنگال گرنگه‌، هه‌ر كه‌سێك یان هەر بەرپرسێكی سیاسی لە ڕێككەوتنەكە رازی نییە، با داوا بكات پەكەكە هێزەكانی بباتە ئەو ناوچەیەی كە لایەنە سیاسییەكە تێیدا باڵادەستە، “ناكرێت شنگال بكرێته‌ قوربانیی شەڕی به‌وه‌كاله‌ت”.

جەختیشی كردەوە كە ڕێككەوتنەكە گەرەنتیی پاراستنی كوردانی ئێزدی و خه‌ڵكی شنگالە و “نامانه‌وێت هێزی دیكه‌ له‌ شاره‌كه‌ هه‌بێت، ده‌بێت په‌كه‌كه‌ و حه‌شد له‌و شاره‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه”.

ماجید شنگالی پێی وایە كە لەبەر پەكەكە، هیچ رێكخراوێكی نێودەوڵەتی هاوكاریی شنگال ناكات. بۆیە پرسیاری ئەوە دەكات كە تاكەی خەڵكی دەڤەرەكە ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره‌ی ژێر خێوەتەكان بن؟ گوتیشی: “گرنگه‌ بگەڕێینەوە سه‌ر زێدی خۆمان و كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تییش پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ بكات”.

ئاماژەشی بەوە كرد كە ده‌بێت ئاماده‌كاریی ته‌واو بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ و هه‌وڵ بدرێت كوردانی ئێزدی بۆ ماڵ و موڵكی خۆیان بگەڕێنەوە، چیتریش توركیا و پەكەكە شەڕی خۆیان نەهێننە سنووری شنگال.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.