حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

زیانێن دی يێن جگەرا ئەلیکترۆنی هاتنه‌ ديتن 

زیانێن دی يێن جگەرا ئەلیکترۆنی هاتنه‌ ديتن 

رووداو-سلێمانی

جگەرەی ئەلکترۆنی چەندین ژەهری کیمیایی تێدایە و نابێتە جێگرەوەی بێزیان بۆ جگەرەکێشان، توێژینەوەیەکی نوێ وادەڵێ.

تاقیکردنەوەیەک لەسەر مشک دەریخستووە ئەو هەڵمەی لە جگەرەی ئەلیکترۆنیدا هەیە، دەبێتەهۆی زیانگەیشتن بە سییەکان و ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنیان زیاددەکات.

توێژینەوەکە، کە لە جۆرناڵی زانستی (پڵۆس وەن) بڵاوبووەتەوە، دەریخستووە چەندین رەگەزی ژەهرین لە جگەرەی ئەلیکترۆنییەوە دەچنە جەستە، کە بەشێکیان هەمان پێکهاتەکانی جگەرەی ئاسایین.

مشتومڕەکانی تایبەت بە زیانبەخشی و بێزیانی، لە سەرەتای پەیدابوونی جگەرەی ئەلیکترۆنییەوە تاوەکوو ئێستا بەردەوامن.

جگەرەی ئەلیکترۆنی هەرچەندە بەهۆی نەبوونی تووتنەوە بەدوورە لە چەندین زیانی جگەرەکێشانی ئاسایی، هەمانکات بەهۆی هەبوونی نیکۆتینەوە ئەویش هاوشێوەی جگەرەی ئاسایی ئالوودەکارە.

توێژینەوە نوێیەکەش، کە لەسەر مشک ئەنجامدراوە، دەریخستووە بەدەر لە نیکۆتین، جگەرەی ئەلیکترۆنی زیانی دیکەشی هەن.

تۆماس سوسان، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە و توێژەر لە زانکۆی بەنێوبانگی جۆن هۆپکینز، دەڵێ “هەڵمی جگەرە ئەلیکترۆنییەکە هەندێک زیانی بە شانەکانی سییەکان گەیاند و ئەگەری هەوکردنی زیادکرد. بەڵام لەوانەی جگەرەی ئەلکترۆنییان کێشا و پاشان تووشی هەوکردنی بەکتریایی و ڤایرۆسیی سییەکان بوون، زیانەکان لە سییەکاندا بەرچاوتر بوون بەراورد بەوانەی هیچ جگەرەیەک ناکێشن”.

لە توێژینەوەکەدا مسکی تاقیگە کران بە دوو گرووپەوە: گرووپێکی ئاسایی و گرووپێکی دیکە کە بۆ دوو هەفتە جگەرەی ئەلیکترۆنییان پێدرا.

لە ئەنجامدا دەرکەوت کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی، توانای سییەکان بۆ کردنە دەرەوەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان کەمدەکاتەوە، بۆیە دەبێتەهۆی سەختتربوونی پەتاکان لەوانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکێشن.

رەخنەگران دەڵێن ئەو بڕی هەڵمەی دراوە بە مشکەکان هەمان بڕ بووە کە مرۆڤێک دەیکێشێ و ئەوەش بە بەراورد بە کێش و قەبارەی جەستەی مشک، بڕێکی ئێجگار زۆر دەکات.

دامەزراوەی بەریتانیی بۆ نەخۆشییەکانی سییەکانیش دەڵێن ئەو بەڵگانەی تاکو ئێستا هەن، گومانێکی ئەوتۆیان لەوەدا نەهێشتووەتەوە کە جگەرەی ئەلیکترۆنی لە جگەرەی ئاسایی کەمزیانترە، بەڵام بەو پێیەی جگەرەی ئەلیکترۆنی هێشتا داهێنراوێکی نوێیە، توێژینەوەی زیاتر پێویستن بۆ گەیشتنە ئەو بڕیارەی جگەرەی ئەلیکترۆنی تا چ راددەیەک بێزیانە بەراورد بە جگەرەی ئاسایی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi