ل کۆنگرێ کوێتێ چەندین ملیار دۆلار بۆ عێراقێ هاننه تەرخانکرن
رووداو – هەولێر
لە سێیەمین رۆژی کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق کە بە بەشداری ٧٠ وڵات لە کوێت بەڕێوەدەچێت، چەندین ملیار دۆلار لەلایەن وڵاتانی بەشداربووەوە بۆ عێراق تەرخانکران.
– کوێت دوو ملیار دۆلاری بۆ عێراق تەرخانکرد.
شێخ سوباح ئەحمەد جابر ئەلسوباح، میری کوێت رایگەیاند، ئێمە بڕی یەک ملیار دۆلار وەک قەرز بە عێراق دەدەین و ملیارێک دۆلاریش بۆ وەبەرهێنان لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق تەرخان دەکەین.
– تورکیا 5 ملیار دۆلاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق تەرخانکرد.
نێردەی حکومەتی تورکیا لە کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند کە وڵاتەکەی 5 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق تەرخاندەکات
– سعودیە ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق تەرخانکرد.
عادل جوبێر، وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی عێراق و پەرەپێدانی هەناردەکردن تەرخان دەکەین.
– ئیمارات بەڵێندەدات 500 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق خەرج بکات.
کۆنگرەی کوێت تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامدەبێت و چاوەڕواندەکرێت چەندین وڵاتی دیکەش هاوکاریی ماددی پێشکەشی عێراق بکەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی