حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بڤان نیشانا بزانە شەکرێ زۆر دخۆی

بڤان نیشانا بزانە شەکرێ زۆر دخۆی
ZNA- ھەولێر

شەکر ئەو شتە خراپەی ھەموو ئارەزووی خواردنی دەکەین، بەڵام ھەمیشە کاریگەری زۆر خراپ لەسەر تەندروستیمان جێدەھێڵێت، لێرەدا باسی ئەو کێشە تەندروستیانە دەکەین کە شەکر ھۆکارەکەیەتی.

١. زۆر توشبوون بە ئەنفلۆنزا: بەکارھێنانی زۆری شەکر بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ سیستەمی بەرگری لەش لاواز دەکات.

٢. لێڵبوونی مێشک: دوای خواردنی زۆری شەکر تووشی لێڵبوونی مێشک دەبیت، ئەمەش واتای ھەست کردن بە دڵ تەنگی و کەمتر ئاسوودەیی و زیاتر خەمۆک و ھیلاکی، چونکە یاری بە ئاستەکانی شەکر دەکات لە خوێندا.

٣. کێشەکانی پێست: زۆر خواردنی شەکر دەبێتە ھەوکردن و ھەندێک جۆری کێشەی پێست وەک زیپکە، چەوری پێست، پەڵە … ھتد. ھەروەھا کاریگەری دەکاتە سەر ڕێژەی ئەدرینالین ئەمەش دەبێتە ھیلاکی و دروستبوونی ڕەشی ژێر چاو.

٤. کەمبوونەوەی ووزە و ھیلاکی: ھەموو خواردنێک کە شەکری زۆر تیابوو لە سەرەتادا کەمێک ووزەت دەداتێ، پاشان لەناکاودا ڕێژەکە دادەبەزێت و ماندوو دەبیت.

٥. زیادبوونی کێش: چونکە شەکر ھیچ پرۆتین و ڕیشاڵێکی تێدا نیە ناتوانێت تێرمان بکات، ھەروەھا ڕێژەی کالۆرییەکەی زۆر بەرزە، ڕێژەی ئەنسۆلین بەرز دەکاتەوە کە شەکر دەگوازێتەوە بۆ ئەندامەکانی جەستە، ئەمەش دەبێتە قەڵەوی.

٦. دەبێتە ئالودەبوون: بەپێی توێژینەوەکان زۆر خواردنی شەکر وات لێدەکات ھەمیشە ئارەزووی شەکری زیاتر بکەیت و تامت دەگۆڕێت بۆ خواردن و داوای شەکری زیاتر دەکەیت.

٧. ئارەزووەکان: کاتێک ئارەزووی خواردنی شیرینی و شەکر دەکەیت ڕەنگە جەستەت بێت کە پێت دەڵێک بەرەو ئالوودەبوون چویت، ئەگەر ئەمە ڕوویدا باشترە ڕێگایەک بدۆزیتەوە بۆ کەمکردنەوەی شەکر.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi