حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتا کارەبێ: 18 بۆ 20 ده‌مژمێران کارەبا نیشتمانی ب وه‌لاتيان دئێته‌ دان

وەزارەتا کارەبێ: 18 بۆ 20 ده‌مژمێران کارەبا نیشتمانی ب وه‌لاتيان دئێته‌ دان
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێستا 18 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەیە و لە هەندێک شوێنیش دەگاتە 20 کاژێر.

لە هەرێمی کوردستاندا نزیکەی ملیۆنێک و 750 هەزار هاوبەشی کارەبا هەن، لەو ژمارەیە نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزاریان پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە.

رۆژی یەکشەممە 18-4-2022، ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، “تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار پێوەری زیرەکی کارەبامان بۆ هاونیشتمانیان بەستووە، بەوەش بڕێکی باش کارەبا گەڕاوەتەوە.”

سەبارەت بە پێدانی کاژێرەکانی کارەبا، بەڕێوەبەری گشتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان گوتی، کاژێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی “بۆ ئەمڕۆ” 18 کاژێرە و لە هەندێک شوێن دەگاتە 20 کاژێر.

پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا لە 2020 دەستیپێکردووە و بەردەوامە، وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە، “ئامانج لە پڕۆژەکە رێگریکردنە لە بەهەدەردانی کارەبا و بردنی کارەبا بەشێوەی نایاسایی.”

لە هەرێمی کورستان 14 وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا هەن، دووانیان کارۆئاوین لە بەنداوەکانی دەربەندیخان و دووکان، ئەوانی دیکە بە سووتەمەنی کاردەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi