چین دێ کارەبێ ژ هێزا رۆژێ ل ههرێما كوردستانێ بەرهەم ئینیت
باسنيوز:
کۆماری میللیی چین بە نیازە لە هەرێمی کوردستان کارەبا لە وزەی خۆر بەرهەم بهێنێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 18-4-2022، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا لەگەڵ نی رۆچی، کونسوڵی چین لە هەولێر کۆ بووەتەوە.
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا لە پەیجی تایبەتیی وەزارەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە و تێیدا هاتوو، کونسوڵی چین لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەیی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر، لە هەرێمی کوردستان، دەربڕیوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی