سبەی ئێكهتيا ئافرەتان ھەشتەمین كۆنگرێ خۆ دێ گرێدهت
ھەولێر-kdp.info-
بڕیارە سبەی دووشەممە، لە ژێر چاودێریی سەرۆك بارزانی و لە ژێر ناوی نیشتیمان بە درووشمی تواناسازیی ئافرەت جڤاكی پێشكەوتوو، یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان ببەسترێت.
لەبارەی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان، د. ڤیان سلێمان، سكرتێری یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “بڕیارە بەیانی سەعات١٠و٣٠ خولەك لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵا، یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان ھەشتەمین كۆنگرەی خۆی لە ژێر چاودێریی سەرۆك بارزانی و لە ژێر ناوی نیشتیمان بە درووشمی تواناسازیی ئافرەت جڤاكی پێشكەوتوو ببەستێت و، لەو كۆنگرەیەیشدا خەڵكێكی زۆر بەشداری دەكات”.
د. ڤیان گوتیشی: “لەم بارودۆخەدا دەمانەوێت قۆناغێكی دیكە لە خەبات و تێكۆشانی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان دەست پێبكات، بۆیە ھەشتەمین كۆنگرەی خۆمان دەبەستین، چونكە ماوەی حەوت ساڵە كۆنگرە نەكراوە و پێویست بوو تا ئێستا دوو كۆنگرە ئەنجام درابوونایە، بەڵام بە ھۆی ئەو دۆخەی ھاتووەتە پێش، نەمانتوانیوە كۆنگرە ببەستین”.
سكرتێری یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان باسی لەوەش كرد، كۆنفڕانسی ناوخۆیی كراوە، كە ١٦٦ ئەندامی كۆنگرە ھەیە و مەكتەبی سكرتارییەتی یەكێتیی ئافرەتان دیاری دەكەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی