دارایی رۆنكرنێ ده‌رباره‌ی لیستا مووچێ هه‌يڤا حوزه‌یرانێ دده‌ت
SNN:
گه‌نجینه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی دڵنیایی به‌موچه‌خۆران ده‌دات له‌باره‌ی وردبینی له‌لیستی موچه‌ی مانگی حوزه‌یران، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌ك له‌سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “لیستی موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی ئاراسته‌مان كراوه، به‌ر له‌واده‌ی دابه‌شكردنی موچه كاره‌كانیان به‌كۆتا ده‌هێنرێت”.
حه‌سه‌ن ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌ك له‌پارێزگای سلێمانی له‌لێدوانێكدا بهSNNی ڕاگه‌یاند، “لیستی موچه‌ی مانگی حوزه‌یران كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا به‌ده‌ستمانگه‌یشتوه، ئێستا كاری تێداده‌كرێت و هه‌وڵده‌درێت به‌ر له‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حوزه‌یران، كاره‌كانیان به‌كۆتابهێنرێت”.
وتیشی:”ئه‌و لیستانه‌ی كه ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه ده‌كرێن هه‌ر فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری گه‌نجینه ده‌كرێت و تایبه‌تكراون به‌كاری وردبینی چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك”.
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، “ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له‌لیستی موچه‌ی هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌یه‌كدا هه‌بێت، ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ده‌كرێته‌وه‌و كاری پێویستیان بۆده‌كرێت و هه‌ڵه‌كه‌ی بۆ چاكده‌كرێته‌وه یاخود هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی دیكه كه له‌لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی بكرێت، دوای ئه‌و گۆڕانكارییه بۆ ئێمه ڕه‌وانه ده‌كرێته‌وه‌و ئێمه‌ش كاری تێدا ده‌كه‌ین، هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌ر له‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حوزه‌یران به‌كۆتا ده‌هێنین”.
لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی له‌كاتێكدایه، بڕیاره له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حوزه‌یران بكرێت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت كه موچه‌ی پێده‌درێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی