پارتى: ب كه‌رامه‌ت و ئالايێ كوردستانێ دێ ڤه‌گه‌رينه كه‌ركووكێ
باسنيوز:
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە پارتى به كه‌رامه‌ت و ئاڵاى كوردستانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه شارى كه‌ركووك و خزمه‌تى هاووڵاتییانى شاره‌كه ده‌كات، دەشڵێت “ئه‌و حزبانه‌ى ئێستا له‌ناو كه‌ركووكدان ناتوانن پشتگیرى له هاوڵاتییانى كوردى شاره‌كه بكه‌ن“.
عه‌دنان كه‌ركوكى، گوته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانی كه‌ركووك- گه‌رمیان به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌م شكڵه‌ى ئێستاوه ناچێته‌وه ناو شارى كه‌ركووك، چونكه ئێستا ئه‌و شاره داگیر كراوه و كورد هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى ئه‌و تۆى نییه، بۆیه ئێمه قبوڵى ناكه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك بچینه‌وه كه‌ركووك كه نه‌توانین ئاڵاى كوردستان هه‌ڵ بكه‌ین یان خزمه‌تى هاووڵاتییانى شاره‌كه بكه‌ین، بۆیه ئێمه كاتێك ده‌چینه‌وه كه‌ركووك به‌شێوه‌یه‌كى ڕه‌ها داكۆكى له‌مافى هاووڵاتییانى شاره‌كه بكه‌ین“.
گوته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتی، ئەوەشی خستە روو، کە هه‌رچه‌نده كه‌ركووك داگیركراوه و سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى ده‌سه‌ڵاتى ناشه‌رعى خۆیان به‌سه‌ر شارى كه‌ركووكدا سه‌پاندووه، به‌ڵام هێزێكى كوردى به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى هه‌بێت، یان له‌ناو ئیداره‌ى حكومى و ئه‌منى شاره‌كه‌دا به‌شدار نه‌بێ و نه‌توانێ ئاڵاى كوردستان هه‌ڵبكات، ده‌چێته‌وه له‌ناو مقه‌ڕێكدا چی ده‌كات؟، گوتیشی: ”بیگومان ئێمه به‌و شێوه‌یه ناچینه‌وه كه‌ركووك به‌ڵكو كاتێك ده‌چینه‌وه كه بتوانین خزمه‌تى هاەوڵاتییانى شاره‌كه بكه‌ین“.
ئاشکراشی کرد، کە ئه‌و حزبانه‌ى ئێستا له‌ناو كه‌ركەوكدان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه و ناتوانن پشتگیرى له خه‌ڵكى شاره‌كه بكه‌ن، هه‌روه‌ها ڕۆژ به ڕۆژ پۆسته حكومییه‌كانى ئه‌و شاره له كورد وه‌رده‌گیرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه ناتوانن قسه‌یه‌ك بكه‌ن، بۆیه پارتى به ئاڵاى كوردستان و به كه‌رامه‌ته‌وه ده‌چینه‌وه ناو شارى كه‌ركووك بۆئه‌وه‌ى و ژیانى هاووڵاتییانى كورد بپارێزێت، دەشێڵێت: ”بۆیه ئێستا ناچینه ناو ده‌سه‌ڵاتێكى خۆسه‌پێنى ناشرعى بێگومان كاتێك ده‌چینه‌وه ئه‌و شاره هێزى پێشمه‌رگه پێگه‌یه‌كى به‌هێزى هه‌بێ و حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركوكدا نه‌مابێت“.
عه‌دنان كه‌ركوكى، بۆ (باس‌نیوز)، باسی له‌وه‌ش كرد: “خه‌ڵكى شارى كه‌ركوك له ژیانى خۆیان دڵنیانین و هه‌مووان داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، بۆیه هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، به گڕوتینێكى به‌هێز و به‌شكۆیه‌كى زۆره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه شارى كه‌ركووك“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی