گه‌شتیاره‌كى ئه‌ره‌ب دئاڤا دووكان دا خه‌ندقى
K24 – هه‌ولێر:
گه‌شتیارێكی عه‌ره‌ب كه بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری و كات به‌سه‌ربردن رووی كردبووه هاوینه‌هه‌واری دووكان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/8/2018 له ئاوی دووكان خنكا و هێشتا ته‌رمه‌كه‌یشی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان دیداری له‌گه‌ڵ عارف فه‌ره‌ج سه‌رپه‌رشتیاری تیمی غه‌واسی دووكان ئه‌نجامدا و گووتی:”كاتژمێر سێی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئاگاداركراینه‌وه كه گه‌نجێك خنكاوه، ئه‌و گه‌نجه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێی دیكه‌ی هاتبووه دووكان و خێزانی له‌گه‌ڵ نه‌بووه، وه‌ك بیستوومانه سه‌رمه‌ست بووه‌و به‌و به‌یانی زووه ویستوویه‌تی له ئاوی دووكان بپه‌ڕێته‌وه‌و خنكاوه”.
هه‌روه‌ها گووتی:”ئه‌و گه‌نجه نهخهوتووهو چووه‌ته ناو ئاوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌له بكات، له‌سه‌ر داوای ئێمه قائیمقامی دووكان به‌شێكی زۆری ئاوی به‌نداوه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه تا بتوانین ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزینه‌وه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی تیمی به‌هاناوه‌چوون گووتی: “ئه‌مه یه‌كه‌م رووداوی خنكانه له‌م جه‌ژنه‌دا له ئاوای دووكان رووده‌دات، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی و تا نه‌یدۆزینه‌وه ده‌ست له هه‌وڵه‌كانمان هه‌ڵناگرین”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی