پرۆژه‌یه‌ك بۆ رێگريێ ل دیپۆرتكرنا كۆچبه‌ران دئێته ئاماده‌كرن
باسنيوز:
سه‌رپه‌رشتیاری فدراسیۆنی په‌نابه‌رانی هه‌رێمى كوردستان، ئاشكراى كرد، كه دیپۆرتكردنه‌وه‌ى كۆچبه‌ره‌كان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه و بۆ ڕێگرتنیش له‌و دیپۆرتكردنه‌وه، پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده كردووه.
ئارى جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیاری فدراسیۆنی په‌نابه‌رانی هه‌رێمى كوردستان به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: “ماوه‌یه‌كه چه‌ند وڵاتێكى ئه‌ورووپا ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنى پلانی ده‌ستگیركردن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران كردووه، به‌تایبه‌ت وڵاتى به‌ڕیتانیا و سوید و فینلاند”.
هه‌روه‌ها، گوتیشى: “ئه‌و وڵاتانه ناوه‌ناوه كۆچبه‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان له گرتوخانه‌كانیاندا ئاماده ده‌كه‌ن و دیپۆرتى عێراقى ده‌كه‌نه‌وه، عێراقیش له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا وه‌ریانده‌گرێته‌وه”.
ڕوونیشیكرده‌وه، كه زۆرێك له‌و كۆچبه‌رانه له‌كاتى ناردنه‌وه‌یان به‌شه‌ق و لێدان و سوكایه‌تی پێكردن ده‌برێنه فڕۆكه، گوتیشی: “وه‌رگرتنه‌وه‌ى كۆچبه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا جێى ڕه‌خنه و گله‌یى ئێمه‌یه، كه نه‌ده‌بوو حكوومه‌تى عێراق به‌بێ لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانیان، ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌یان بدات”.
ئاشكراشى كرد بۆ ڕێگرتن له دیپۆرتكردنه‌وه‌ى كۆچبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنى پرۆژه‌یه‌كن، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى كاركردنه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانیان له ڕووى كێشه‌ی یاسایی و پێدانى پاسپۆرت، هاوكات په‌یوه‌ندى كردنى ئه‌و وڵاتانه به كوسنوڵگه‌رییه‌كان و پشتبه‌ستن به‌و به‌ڵگانه‌ى كه كۆچبه‌ران پێیانه پێش ئه‌وه‌ى دیپۆرت بكرێنه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی