رۆنكرنه‌كا بله‌ز ژ كه‌شناسيا هه‌رێمێ
SNN:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وا بۆ ڕۆژی هه‌ینی و هه‌فته‌ی داهاتوو ئاشكراده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما له‌هه‌رێمی كوردستان ڕوو له‌دابه‌زینی زیاتر ده‌كات”.
بژار ئه‌كره‌م به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم بهSNNی ڕاگه‌یاند، “پله‌كانی گه‌رما بۆ سبه‌ینێ هه‌ینی 10ی 8ی 2018 به‌به‌راورد به‌ئه‌مڕۆ، یه‌ك پله دابه‌زین به‌خۆوه ده‌بینێت له‌ته‌واوی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمدا”.
وتیشی:”سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی هه‌فته، پله‌كانی گه‌رما به‌جێگیریی ده‌مێنێته‌وه‌و گۆڕانكاریه‌كی ئه‌ووتۆ له‌پله‌كانی ڕونادات، به‌ڵام پێشبینیده‌كرێت له‌چوارشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه تاكۆتایی هه‌فته، پله‌كانی گه‌رما ڕوو له‌دابه‌زینی زیاتر ده‌كات به‌جۆرێك له‌پارێزگای سلێمانی پله‌كانی گه‌رما ده‌گاته 38 پله‌و له‌هه‌ڵه‌بجه‌ش 39، له‌هه‌ولێر 39 بۆ 40 پله‌و له‌دهۆك 38 پله‌و هه‌رچی پارێزگای كه‌ركوكیشه ده‌گاته 40 پله‌ی سه‌دی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی