دابه‌شكرنا مووچه‌ى تێته پێشڤه‌برن
SNN:
بریكاری پێشوی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ئاشكرایده‌كات، به‌غدا ناردنی 317 ملیار دیناره‌كه به‌ر له‌جه‌ژن بۆ دابه‌شكردنی ته‌واوی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، جه‌ختیشكده‌كاته‌وه، “حكومه‌تی عیراق دابه‌شكردنی موچه پێشده‌خات، له‌به‌رئه‌وه بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت”.
د.فازڵ نه‌بی بریكاری پێشوی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بهSNNی ڕاگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق په‌یوه‌ندیم كرد سه‌باره‌ت به‌ناردنی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌ر له‌جه‌ژنی قوربان ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بگاته هه‌رێم و ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌ر له‌جه‌ژن موچه‌ی مانگی پێنج وه‌ربگرن”.
وتیشی:”حكومه‌تی عیراق هاوشێوه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان دابه‌شكردنی موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی خۆی پێشخستوه، بۆیه له‌گه‌ڵ پێشخستنی موچه له‌عیراق، 317 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمیش هاوشێوه‌ی جه‌ژنی ڕابردوو ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات”.
ئه‌وه‌شی وت:”له‌دوا لێدوانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیشدا ڕایگه‌یاند، بۆ له‌مه‌ودوا خشته‌ی موچه ڕاناگه‌یه‌نرێت و هه‌ر وه‌زاره‌ته‌و ڕۆژێكی بۆ دیاریكراوه كه موچه‌ی پێده‌درێت”.
به‌وته‌ی فازڵ نه‌بی، “به‌غدا هیچ گرفتی له‌ناردنی پاره‌كه‌ی هه‌رێم نییه‌و له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی حكومه‌تی عیراقدا، 317 ملیار دیناره‌كه بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كات”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی