بەغدا گازێ و نەفتا سپی بۆ هەرێما كوردستانێ دهنێرت
باسنيوز:
بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریان داوە دەیان ملیۆن لیتر گاز و نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكەن.
موعته‌سه‌م ئه‌كره‌م حه‌سه‌ن، بریكاری وەزاەرتی نه‌وتی عێراقی فیدڕاڵ ئاشكرای دەكات، كه ساڵانه پێنج ملیۆن لیتر نەوت و گاز بۆ پارێزگای هه‌ولێر و پێنج ملیۆنیش بۆ پارێزگای سلێمانی و 3 ملیۆن لیتریش بۆ پارێزگای دهۆك و2 ملیۆن لیتریش بۆ هه‌ڵه‌بجه دابین كراوه، جەختیش دەكاتەوە كه بڕی ڕۆژانه ده‌كاته 5 تانكه‌ر بۆ پارێزگای هه‌ولێر و پێنج تانكه‌ریش بۆ پارێزگای سلێمانی و 3 تانكه‌ریش بۆ پارێزگای دهۆك و 2 تانكه‌ریش بۆ هه‌ڵه‌بجه .
ئەو قسانەی وەزیرەكەی عێراق لە میانەی سەردانیكردنیدا دێت بۆ لای پارێزگاری هەولێر.
بە پێی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر كە كۆپییەكی بۆ (باس‌نیوز) نێرداوە ئەوە خراوەتە ڕوو ئەمڕۆ پێجشەممە 2018/8/9 نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له موعته‌سه‌م ئه‌كره‌م حه‌سه‌ن، بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ كاروباری دابه‌شكردن و شاندی یاوه‌ری كردووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا جه‌خت له به‌رده‌وامبوونی به‌رنامه‌ی پێشوو كرایه‌وه كه پێكهاتبوو له هه‌ماهه‌نگیی باش له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی به‌شێك له سووته‌مه‌نیی ( گازوایل و نه‌وتی سپی).
ئه‌م بڕه به‌شێكی كه‌می پێداویستیی ساڵانه‌ی نه‌وتی سپییه بۆ هه‌رێمی کوردستان، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ هه‌ر خێزانێك دابه‌ش بكرێت، كۆی پارێزگاكانی هه‌رێمی کوردستان به‌و شێوه ده‌بێت كه (پارێزگای هه‌ولێر 100 ملیۆن لیتر، پارێزگای سلێمانی 110ملیۆن لیتر و پارێزگای دهۆك 80 ملیۆن لیتر و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش نزیكه‌ی 50 ملیۆن لیتر) بۆیه ئه‌و ڕێژه‌ی كه ئێستا بڕیاره بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت كه ئه‌م بڕه‌ش %5ی بڕی پێداویستیی هه‌ولێره بۆ یه‌ك به‌رمیل ساڵانه، ئه‌میش ته‌نها بۆ باری ته‌نگه‌تاو و پێداویستی زۆر به‌په‌له‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانه كه ساڵانه ئه‌و هاوكاریانه وه‌كو نه‌وتی سبی به‌سه‌ریان دابه‌ش كراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له به‌رده‌وامبوونی ئه‌و هه‌ماهه‌هه‌نگیانه كرایه‌وه وه ئومێد و هیوایان خواست پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له دوای ئه‌و به‌ره‌وپێشووه‌چوونانه و گفتوگۆكان و لێكتر نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا سوودمه‌ند بن له به‌رنامه‌ی كار و هاوكاریی حكوومه‌تی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی نه‌وت، به‌تایبه‌تی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌كوو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق سووته‌مه‌نی دابین بكرێت، تا‌كوو بتوانرێت له‌ڕووی دابینكردنی نه‌وتی سپی ئاسایی به نرخی فه‌رمی بەسه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش بكرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی