پۆسته‌كى نوو ل به‌غدا ب كوردان دئێته دان
SNN:
عیراق كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وت پێكده‌هێنێت و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر هه‌رێم به‌شداری له‌كۆمپانیاكه‌دا بكات، ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكه.
دوێنێ 5ی 3ی 2018، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، یاسای كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی په‌سه‌ندكرد، كه كۆمپانیایه‌كی نیشتمانییه‌و نوێنه‌رایه‌تی عیراق ده‌كات.
جه‌مال كۆچه‌ر، په‌رله‌مانتاری كورد‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به SNNی راگه‌یاند: كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عیراق، كۆمپانیایه‌كی قازانج ویسته، هاوشێوه‌ی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل و رۆسنه‌فت و بریتش پترۆلیۆم.
وتیشی: “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یاساكه هه‌رێم ناچار ناكات نه‌وتی خۆی له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه‌وه بفرۆشێت و سه‌رپه‌رشتی ده‌رهێنانی نه‌وته‌كه‌ی بكات، به‌ڵكو ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌و ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌یه‌وێت نه‌وته‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه‌وه بفرۆشێت، له‌قازانج و ئیمتیازاته‌كانی كۆمپانیاكه بێبه‌شده‌كرێت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه رایگه‌یاند: پێكهێنانی كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عیراق، هیچ زیانێكی گه‌وره‌ی بۆ هه‌رێم نییه، چونكه شیكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و ماده‌یه‌ی ده‌ستوور نه‌كردووه، كه رێگه به‌هه‌رێم ده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانی نه‌وت له‌و كێڵگانه‌ی له‌دوای ساڵی 2005ه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكه‌و پشكی هه‌رێم تێیدا، جه‌مال كۆچه‌ر وتی: “به‌پێی یاساكه، كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عیراق، سه‌رۆك و جێگری ده‌بێت به‌پله‌ی وه‌زیرو بریكاری وه‌زیر، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكه‌و راسته‌وخۆ سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌بێت”.
وتیشی: “له‌ناو یاساكه‌دا هاتووه كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكه ده‌بێت، به‌و مه‌رجه‌ی هه‌رێم ره‌زامه‌ند بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌وته‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عیراقه‌وه بفرۆشێت و سه‌رپه‌رشتی بكرێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی