كۆمسیۆن ناڤێ كاندیدێن هه‌لبژارتنان په‌سه‌ند دكت
SNN:
كۆمسیۆن وردبینی له‌ناوی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستپێده‌كات، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا وردبینییه‌كه ته‌واو ده‌بێت و پاشان كۆمسیۆن په‌سه‌ندیان ده‌كات.
سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به SNNی راگه‌یاند: وه‌كو كۆمسیۆن ریزبه‌ندی ناوی كاندیده‌كانمان كردووه‌و ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری كراوه.
وتیشی: “ناوی كاندیده‌كان ته‌نیا ره‌وانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه نه‌كراوه، به‌ڵكو ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ، په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای هه‌رێم و به‌غداو ده‌زگاكانی ئاسایش كراوه”.
سه‌باره‌ت واده‌ی ته‌واوبوونی وردبینی ناوی كاندیده‌كان، سه‌عید كاكه‌یی رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته له ڕۆژی ره‌وانه‌كردنی ناوه‌كان بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ناوه‌كان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ كۆمسیۆن و دوای په‌سه‌ندكردنیان، ئاشكراده‌كرێن.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رۆژی 12ی 5ی 2018 ئه‌نجامبدرێت و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌ڕۆژی 11ی مانگی داهاتووه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی