3 رێ كو پێتڤيه هه‌ڤژين ژبیر نه‌كه‌ن
PUKmedia
به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاوه چه‌ندین رێگای جیاواز هه‌یه تا هاوسه‌ران له كاته جیاوازه‌كاندا په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام چه‌ند كاتێك یان چه‌ند رێگایه‌ك هه‌یه كه پێویسته هاوسه‌ران له‌بیری نه‌كه‌ن و پێكه‌وه پلان دابنێن كه چۆن ئه‌و كاتانه‌یان به‌سه‌ربه‌رن.
توێژه‌ران ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بۆ په‌یوه‌ندیكردنی هاوسه‌ران دیاری ده‌كه‌ن تا له‌وكاتانه‌دا یه‌كتر له‌بیر نه‌كه‌ن و پێویسته په‌یوه‌ندی به‌یه‌كه‌وه بكه‌ن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان هه‌یه. ئه‌وانیش:
* ژه‌مه‌كان: بۆ دیاریكردنی ئه‌وكاته‌ی ده‌توانن پێكه‌و نان بخۆن یان دیاریكردنی جۆری ئه‌و خواردنانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ئه‌و رۆژه بیخۆن، پێویسته په‌یوه‌ندی به‌یه‌كتره‌وه بكرێت و رای یه‌كتری وه‌ربگیرێت.
* چوونه ده‌ره‌وه: دانانی كاتێكی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان پێكه‌وه بچنه ده‌ره‌وه، بۆ نموونه له هه‌فته‌یه‌كدا رۆژێك دیاری بكه‌ن، هه‌موو شوێنێكیش بۆ یه‌ك شوێن نه‌چن و هه‌رجاره‌و شوێنێكی جیاواز دیاری بكه‌ن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی گرنگه ئه‌و كاتانه‌ی پێكه‌وه ده‌چنه ده‌ره‌وه له به‌كارهێنانی مۆبایل و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و په‌یوه‌ندیكردن به كه‌سانی تره‌وه دووربكه‌ونه‌وه. ته‌نها گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته تایبه‌تییه‌كانی ژیانی خۆیان بكه‌ن و ساتێكی خۆش پێكه‌وه به‌سه‌ربه‌رن.
* خه‌وتن: به‌نیو كاتژمێر پێش كاتی خه‌وتن پێویسته له مۆبایل و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دووربكه‌ونه‌وه‌و گفتوگۆیه‌كی هێمنانه بكه‌ن یان باسی كاروباره‌كانی ئه‌و رۆژه‌و رۆژی دواتریان بكه‌ن و دواتی پێكه‌وه بخه‌ون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی