ل سنوورێ پارێزگه‌ها هه‌ولێرێ ده‌هان پارزينگه‌هێن نه‌یاسایی هاتنه داخستن
ZNA – هه‌ولێر
سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر زیاتر له 100 پاڵاوگه‌ی نایاسایی هه‌بووه كه زۆرینه‌یان داخراون.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، نافیز ناوپردانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌یان پاڵاوگه‌ی نایاسایی داخراون” .
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه گوتیشی “ئێمه له‌دوو ساڵی رابردوودا تا ئێستاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پاڵاوگه‌كان كردووه، زۆرینه‌ی پاڵاوگه نایاساییه‌كان داخراون، ته‌نها چه‌ند دانه‌یه‌كی كه‌مییان نه‌بێت ماون، ئێستاش ئێمه له لیژنه‌كانی ته‌ندروستی، كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و وزه به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌داین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی یه‌كجاره‌كی ئه‌و پاڵاوگانه‌ش بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پاڵاوگانه‌ی هه‌ن هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی و ژینگه‌ییان تێدا نییه و هه‌ر ده‌بێت دابخرێن”.
ناوپردانی رونیشی كرده‌وه “زۆرینه‌ی پاڵاوگه‌كان له‌كاركه‌وتوون، ره‌نگه له‌سه‌دا دوو تا سێی كاربكه‌ن، نزیكه‌ی 100 پاڵاوگه زیاتر هه‌یه، نزیكه‌ی 90 پاڵاوگه داخراون، نزیكه‌ی 30 پاڵاوگه‌یه‌ك كارییان ده‌كرد، به‌ڵام دواتر به‌شی زۆری ئه‌وانیش داخران، چونكه نه‌وتی خاو نه‌بوو و پێیان نه‌ده‌گه‌یشت، بۆیه ئه‌وانه‌شی ماون و نه‌وتییان هه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ین دابخرێن، چونكه هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی و ژینگه‌ییان تێدا نییه”.
ناپردانی له درێژه‌دا ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه به‌شێكی زۆركه‌می پاڵاوگه‌كان ئه‌وانه‌ی نه‌وت و داتاشراوه‌كانی ده‌پاڵێون و به‌شێكی زۆریان كێشه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌یشیان بۆ پارێزگای هه‌ولێر دروستكردووه له ئێستادا كار ده‌كه‌ن، ره‌نگه ١٠ پاڵاوگه‌یه‌ك بێت ئه‌وانه‌ی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ماون و له‌كاردان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی