کاریگەريا پێکەنینێ لسەر تەندروستيێ
خەندان لایف-
پێکەنین جوانترین وێنەی رووخساری تۆ نیشان دەدات و کاریگەری ئیجابیشی هەیە، بەتایبەت بۆ خانمان، چونکە رۆڵی هەیە لەرووی تەندروستیەوە، هەربۆیە باشترە تا دەتوانیت پێبکەنیت.
کاریگەریەکانی پێکەنین لەسەر تەندروستی:
1-پێکەنین رۆڵی سەرەکی هەیە لە پاراستنی دڵ لە نەخۆشیەکان، جگەلەوەی خانەکانی مێشک چالاکدەکات و دەبێتەهۆی ئەوەی هەست بە ئاسوودەیی بکەیت.
2-کاتێک پێدەکەنیت بەرگری لەش بەهێز و چالاک دەبێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی باشتر رووبەرووی قورساییەکان ببیتەوە، چ لەرووی دەروونیەوە یان جەستەییەوە.
3-ئازار و برینەکانی جەستەت بیردەچێتەوە، کاتێک پێدەکەنیت بە بابەتێک، چونکە لەگەڵ هەموو پێکەنینێک رێژەی هۆڕمۆنی “ئەندرۆفین” بەزردەبێتەوە کە وەک سڕکەر وایە.
4-پێکەنین دەبێتەهۆی چالاکبوونی ئامێری هەناسەدان و ماسولکەکانی رووخسار، هاوشێوەی وەرزش.
5-یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بە ئاسانی خوێن لە بەشەکانی رووخسارت هاتوچۆبکات، ئەمەش دژی چرچلۆچیەکانی رووخسارە و پێست گەشاوە دەکات.
6-هاوکات پێکەنین سنورێک بۆ نەخۆشی شەکرە دادەنێت، رۆڵی هەیە لە راگرتنی بە یەکسانی لە خوێندا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی