پێله‌كا ديتر يا باران بارینێ روو ل ھەرێما کوردستانێ دکت
ZNA- ھەولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكى فه‌رمیدا ئاشكراى كرد، كه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك، ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/2/2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، كه لە سبەى پێنجشەممەوە ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر گۆڕانکارى لە ئەنجامى نزمە پاڵەپەستۆى لاوازى دەریاى ناوەراست، کە بۆ ماوەى نزیکەى هەفتەیەک ئاسمانى هەرێمى كوردستان بەردەوام هەور دەبێت باران بە پچڕ پچڕى و نمە بارانى کە م و مامناوەند بە گوێرەى ناوچەکان دەبارێت.
كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌ش كردووه، كه هەندێك کات ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەوریش دەگۆڕێت، زیاتر لە ماوەى ئەم چەند ڕۆژە کەشێکى بەهارى دەبێت و پلەکانى گەرما زیاتر جێگیرە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی