حەیدەر عەبادی: ل خەرجکرنا مووچێ فەرمانبەرێن هەرێما کوردستانێ نێزیک بووینه
باسنيوز:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشکرای کرد “به‌مزوانه فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌كرێنه‌وه و له خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش نزیك بووینه‌ته‌وه”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (دی ده‌بلیوو)ی عه‌ره‌بی -ئه‌ڵمانی ڕای گەیاندووە: “به‌مزوانه فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌كرێنه‌وه و دانوستان هه‌یه و ویستوومانه ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادی بگه‌ڕێنینه‌وه فڕۆكه‌خانه‌كان، له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش له خه‌رجكردنی نزیك بووینه‌ته‌وه‌و ته‌نها ده‌مانه‌وێت دڵنیا بینه‌وه كه پاره‌كه بۆ حزبه‌كان ناڕوات”.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق بە هەڵەیەکی مێژووی پێناسە كرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەو دیدارەدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، نامانەوێت هەمان هەڵەی ساڵی 2011 بکەینه‌وه، کاتێک هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەرچوون، دوای چەند مانگێک گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەندێک ناوچە سەریانهەڵدا و دواتریش داعش هات و چەند شارێکی عێراق بەتەواوی کۆنترۆڵ کرد”.
حەیدەر عەبادی، ئاماژەی بەوەش داوە: “پێویستە لە مەشقپێکردنی هێزەکانی عێراق بەردەوام بن و لەڕووی هەواڵگری و لۆجیستیکییەوە پشتگیری‌یان بکرێت”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە ئه‌م قۆناغه زۆر هه‌ستیاره و ده‌بێت ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكرێت كه ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستمان ھێناون، له‌ده‌ست نه‌چن و ڕۆڵی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێینه‌وه دواوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێویستمان به كاته و ده‌مانه‌وێت ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی له قۆناغی داهاتوودا سه‌رنجمان له‌سه‌ر دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بیناكردنه”.
گوتیشی: “هه‌رچه‌نده ئێمه پێویستمان به هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكی نییه، به‌ڵام بۆ راهێنان و پاڵپشتی هێزه ئه‌منییه‌كان پێویستن”.
قسه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كاتێك دایه، به‌شێكی زۆری گرووپه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌وانه بزووتنه‌وه‌ی (نوجه‌با و عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق و حزبوڵڵای عێراق)، به به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت له‌ژێر هیچ ناوێك‌دا بمێننه‌وه و نەجەبا لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستەی تیرۆرەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی