کۆنفرانسێ ساڵانە يێ ڤالدای تایبەت ب رۆژهەلاتا ناڤهراست دەست ب کارێ خۆ کر
باسنيوز:
مەکتەبی ڕاگەیاندنی هێمن هەورامی لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕای گەیاند، لە کۆنفرانسی ساڵانەیی تایبەت بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست (ڤاڵدای) کە ئەمڕۆ دەستی بە کارەکانی کردووە، بەرپرسی کاروباریی سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانیی مەکتەبی سەرۆک و نوێنەری پارتی بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠١٨ نووسینگەی ڕاگەیاندنی هێمن هەورامی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بە (باسنیوز) نێردراوە ڕای گەیاندووە: ”هێمن هەورامی بەرپرسی کاروبارە سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ساڵانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتووەتە مۆسکۆ”.
هەر بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە، ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی کۆنفرانسەکە بووە و هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا و ١٣٤ سیاسی و ئەکاندیمی و دیپلۆماتی ٣٤ وڵات بەشداریی کۆنفرانسەکەیان کردووە.
هێمن هەورامی، لەگەڵ نوێنەرانی پارتی لە مۆسکۆ بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد، ئاشکراشی کرد: “هەورامی لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا قسە لەسەر دۆزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، بەو پێیەی کورد لە ناوچەکەدا خاوەنی پێگەیە و بۆ چارەسەری کێشە گشتییەکانیش پێویستە کێشەیی کورد چارەسەر بکرێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی