حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

عێراقێ ناڤێ ئەبوبەکر بەغدادی و ژمارەیەکا داخوازکرێن دی به‌لاڤكرن 

عێراقێ ناڤێ ئەبوبەکر بەغدادی و ژمارەیەکا داخوازکرێن دی به‌لاڤكرن 

رووداو – هەولێر

هێزە ئەمنییەکانی عێراق لیستێکی دیکەی “تیرۆریستە داواکراوەکانیان” بڵاوکردەوە. ئەمجارە ناوی ئەبوبەکر بەغدادی و جێگرێکی تێدایە.

ئەمڕۆ سێشەممە 6-2-2018 هێزە ئەمنییەکانی عێراق لیستێکیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا ناوی “گەورەترین داواکراوانی تیرۆری” لەخۆگرتووە، لەنێویاندا ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش و جێگری دووەمی.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو هێزە ئەمنییەكانی عێراق ناوی 60 كەسیان بڵاوكردەوە، كە وەک بەرپرسانی بەغدا دەڵێن، ئەندامی داعش، قاعیدە و حیزبی بەعسی هەڵوەشاوەی عێراقن.

بەگوتەی بەرپرسێکی ئەمنی حکومەتی عێراق بۆ AFP، لیستی دووەمی داواکراوەکان “زۆر لە لیستی یەکەم ترسناکترن و لەڕووی نێودەوڵەتییەوە داواکراون، لەکاتێکدا لیستی یەکەم تەنیا دادگاکانی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنیان دەرکردوون”.

جگە لە بەغدادی و جێگرەکەی، حەوت داواکراوی دیکەی عێراقی لە لیستەکەدان. هەروەها پێنج بیانی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە داعش ناویان لە لیستەکەدا هەیە، ئەوانیش دووانیان سعودین، ئەوانی دیکەش ئوردنی، یەمەنی و قەتەرین.

لیستە 60 کەسییەکەی هەفتەی رابردوو بریتیبوون لە: 28 داواكراوی داعش، 12 داواكراوی قاعیدە و 20 ئەندامی باڵای پێشووی حیزبی بەعسی عێراق. لەناو ئەندامانی پێشووی حیزبی بەعسدا ناوی رەغدی كچی سەددام حوسێن هەبوو، كە ئێستا لە ئوردن نیشتەجێیە. جگە لە مەعن بەشوور، گومانلێكراوی لوبنانی، هەموو داواكراوەكانی دیكە خەڵكی عێراقن.

ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم ئەلبەدری ئەلسامەڕایی، ناسراو بە ئەبوبەكر بەغدادی، لە ساڵی 2010ەوە سەركردەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق (داعش)ە كە لقی ئەلقاعیدە بوو لە عێراق.

بەشی زۆری ئەوانەی ناویان لە لیستەكەدا هاتووە تۆمەتبارن بەوەی دەستیان لە كوشتنی خەڵك، دانانەوەی بۆمبی چێنراو و هێرش بۆ سەر هێزە ئەمنییەكاندا هەبووە، یان لەڕووی داراییەوە یارمەتیی داعشیان داوە.

لووتكەی دەسەڵاتی داعش لە نێوەڕاست تاوەكو كۆتایی 2014 بوو، كاتێك رێكخراوەكە دەستی بەسەر یەك لەسەر سێی خاكی عێراقدا گرت. لەدوای فراوانبوونی سنووری دەسەڵاتی رێكخراوەكە بۆ سووریا، ناوی رێكخراوەكە بۆ دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) گۆڕا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi