گرانترين مۆبايلا جيهانێ ئاشكه‌را د‌بت
K24- هه‌ولێر
كۆمپانیای لامبورگینی، بەرهەمهێنانی گرانترین مۆبایلی لەجیهاندا ئاشكراكرد كە بە(لامبورگینی ئەلفا وەن) ناسراوە و لەجۆری مۆبایلە گرانبەهاكانە.
ئەم مۆبایلە نوێیە، بەپشت بەستن بەكاری دەستی دروستكراوە و چەندین مادەی ئاست بەرزی تێدا بەكارهاتووە و توانایەكی لەرادەبەدەری هەیە بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكان به‌شێوه‌يه‌كى خێرا.
لەوبارەیەوە ماڵپه‌ڕى “ئەباوت فۆن” بڵاويكرووهتهوه، مۆبایلەكە به‌سيسته‌مى “ئەندرۆید نۆجا” كاردەكات و شاشەیەكی (كواد ئێچ دی) هەیە كە (5.5) ئینجە و بەپرۆسێسەرێكی جۆری (كوالكۆم سناپدراگۆن 820)ی هەشت ناوەكی كاردەكات و توانای 3250 میلی ئەمپێرە و رامی 4 گێگابایتە و میمۆرییەكەی 64 گێگابایتە.
هه‌روه‌ها لەدواوەى كامێرایەكی 20 مێگاپكسڵی هەیە، لەگەڵ كامێرایەكی (8مێگاپكسڵ) لەپێشەوەیدا، جگه له‌مه‌ش ده‌توانرێ دوو سیم كارت له‌خۆبگرێت و چێوەی مۆبایلەكەش لەمادەیەكی كانزایی بەهێزتر لەتیتانیۆم دروستكراوە، هەمان ئەو مادەیەیە كه ئۆتۆمبیلەكانی لامبورگینی لێ دروست دەكرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا رووپۆشێكى بهچهرمى ئيتاڵى بۆ داندراوه و لەبەشی دواوەیدا و بەكاری دەستی درومانی بۆ كراوە و چەندین هێڵی ئاڵتونی جوانی هەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی