دهڤهرێن کوردستانی دئێنه تەعریب كرن
K24 – ھەولێر
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە، بڕیارێك لەبارەی بە عەرەبکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەدات.
لە بەڵگەیەکی فەرمیدا، كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلەی سەر بە سوپای عێراق بڕیارێکی دەرکردووە و تیایدا داوای لە فرقەی پێنجی سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی کردووە، تەواوی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکانی قەرەتەپە، جەلەولا، خانەقین و جەبارە لە خاوەنە کوردەکان بستێندرێتەوە و رادەستی خەڵکی دیکە بکرێت.
لە بەڵگەکەدا هاتووە، تەواوی ئەو زەویانە رادەستی عەرەبە هاوردەکراوەکان بکرێن، کە لە سەردەمی رژێمی بەعس لەو ناوچانە بەزۆر لە شوێنی خاوەنە رەسەنەکان کە کورد بوون جێگیر کرابوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی