پشكا بوودجا ھەرێمێ نهئێته گەرەنتى كرن، نەفت رادەستی بەغدا نائێته کرن
هەولێر-KDP.info-
راوێژکارێکی پێشووی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر ئەو باوەڕەیە، کە تا بەغدا پشکی ھەرێمی کوردستان بەو شێوەیەی ھەرێم دەیەوێ جێگیر نەکات، ئەوا نەوت رادەستی بەغدا ناکرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، لە نوێترین لێدوانیدا دەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا ئاشکرای کرد، لە پەراوێزی بەشدارییان لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس، لەگەل نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان نەخشەڕێگایەکیان داناوە بۆ چارەکردنی پرسە ھەڵواسراوەکان، بەگوێرەی زانیارییەکان یەکێک لەو پرسانە پرسی نەوت و بودجەیە، راوێژکارێکی پێشووی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێی وایە، تا بەغدا پشکی ھەرێمی کوردستان بەو شێوەیەی ھەرێم دەیەوێ جێگیر نەکات، ئەوا نەوت رادەستی بەغدا ناکرێت.
دکتۆر عەلی بەلو، کە پێشتر راوێژکاری پێشووی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان بووە، جەخت دەکاتەوە، کە “بەغدا کێشەیەکی گەورەی ھەیە”، لە دوای ساڵی ٢٠٠٤ـەوە کە حکوومەتی نوێی عێراق پێکهێهندراوە، بەشێکی زۆری دانوستانەکانی حکوومەتەکان قسەی بێکردار بوون.
بەلۆ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی “قسە لەسەر پرسێک دەکەن و شتێکی دیکە جێبەجێی دەکەن، ھیچ کات بە دانوستان و رێککەوتنەکانی نێوان خۆی و ھەرێمەوە پابەند نەبووە. رێککەوتنەکان هەر لەسەر وەرەقەن و، بەغدا پیلانی دیکەی بەرانبەر بە ھەرێمی کوردستان.”
ئەو دەربارەی دوالێدوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی ڕێککەوتن و رادەستکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستانیشەوە دەڵێ، “ڕیکلامی بۆ حکوومەتەکەی دەکرد، ئەمە لە کاتێکدایە ھەرێمی کوردستان ھیچ رێککەوتنێکی نوێی بۆ رادەستکردنی نەوت لەگەل بەغدا نەکردووە.”
دوارێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و بودجەی ساڵی ٢٠١٥ بوو، بەڵام بە بیانووی جیاجیای نادەستووری، حکوومەتی عێراق هێشتا پابەندی ناردنی بەشەبودجەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان نەبووە.
دکتۆر عەلی بەلو جەخت دەکاتەوە لەوەی “ھەرێمی کوردستان بە ھیچ شێوەیەک ئامادە نییە نەوتی خۆی رادەستی بەغدا بکات، ئەگەر لە بەرانبەردا بودجە بۆ ھەرێمی کوردستان دابین نەکرێت.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی