حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

“عەفرین پێتڤى ب چارەیەکا نێڤ دەولەتی هەیە”

“عەفرین پێتڤى ب چارەیەکا نێڤ دەولەتی هەیە”
دهۆک-KDP.info-

سەرکردەیەکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ڕایگەیاند، ئێستا ڕەوشی عەفرین زۆر خراپە و عەفرین دەوردراوە و پێویستی بە چارەیەکی نێودەوڵەتییە.

ئەمە ڕۆژی چواردەمە تۆپخانەکانی هێزەکانی تورکیا عەفرین بۆردوومان دەکەن و هێچ لە کێشەکە نەگۆڕاوە و هیچ لایەنێکی ناوەوە و دەرەوەش لەسەر ئەم کێشەیە نەگەیشتوونە ئەنجامێک. سەرکردە لە ئەنجوومەنی ئەنەکەسە ئیبراهیم برۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”ئێستا ڕەوشی عەفرین زۆر ناخۆشە و عەفرین دەوردراوە و پێویستی بە چارەیەکی نێودەوڵەتییە و ناکرێت کێشەی عەفرین ببێتە کێشە و گۆڕەپانی دوو لایەن، چونکە عەفرین شارێکی کوردستانییە و دەبێ پێکەوە هەموومان بە یەکدووقبووڵکردن بەرامبەر دنیا بوەستێنەوە.”

لەم دواییانەدا شاندێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و بەرگریی تورکیا دەربارەی چارەکردنی کێشەی عەفرین کۆ بوونەوە. بڕۆ، ئاماژەیشی دا: ”پێویستە گوشارێکی نێودەوڵەتی لەسەر تورکیا بکرێت بۆ ئەوەی هێرشەکان بوەستێنیت و پێویستە پەیەدە بە خۆیدا بچیتەوە و ناکرێت پەیەدە هەموو دنیا بکاتە دوژمنی خۆی، چونکە پەیەدە شەڕی ئەنجومەنەکەشمان دەکات و شەڕی ئۆپۆزیسیۆنیش دەکات.

بڕۆ دەڵێت: ”پێویستە ئێداریەکی هاوبەش لە نێوانماندا هەبێت، ناکرێت پەیەدە بەوشێوەیە بیر بکاتەوە، چونکە پەیەدە بە دروشمی بریقەدار قسە دەکات، بەڵام هەرکەس جیاواز لەوان بیر بکاتەوە، لای پەیەدە خاینە، هەموومان لە دژی ئەوەین هێزیکی بیانی هێرش بۆ سەر ناوچەیەکی کوردستان بکات، بەڵام دەبێت پەیەدە بزانێت لایەنی دیکەش لە ڕۆژاوا هەن.” دەربارەی ئەوەی کە ئایا ئەنەکەسە چ پرۆژەیکی دیپلۆماسی و سیاسیی هەیە بۆ وەستاندنی شەڕ لە عەفرین، برۆ گوتی: ”ئێمە لەسەر ئاستی دنیا پرۆەژەمان هەیە و دەبێ ئەم کێشەیە بە ڕێککەوتنێکی سیاسی چارە بکرێت.”

برۆ گوتی: ”ئەنجومەنەکەمان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دنیا کۆ بووەتەوە و لەسەر پرسەکە قسەمان کردووە و ئەوانیش هەوڵی ئەوە دەدەن چارەی سیاسی بکرێت، چونکە ئەمە پرسێکی نێودەوڵەتییە. دیارە ئێمە زۆر هەوڵی ئەوەمان داوە پێشمەرگەی ڕۆژیش بگەڕێتەوە ڕۆژاوا، بەڵام پەیەدە قبووڵی ناکات و هێچ لایەنێک قبووڵی ناکات، کەچی ئێمە زیاتر لە هەموو لایەک دەمانەوێت بە ڕێگای ئاشتییانە کێشەکان چارە بکەین.” عەفرین دەکەوێتە باکووری سووریا و ٦٠ کم لە سەنتەری شاری حەڵەب دوورە و دەکەوێتە باکووری ڕۆژاواوە و ناوچەیەکی ستراتیژیی هاوسنوورە لەگەڵل تورکیا و نزیک ویلایەتی هاتای تورکیایە و بە پێی سەرژمێرە نەفەرمییەکان دانیشتوانەکەی زیاتر لە نیو ملیۆن کەسە.

بۆچی چاوی تورکیا لە عەفرینە؟

عەفرین یەکێکە لە هەرسێ کانتونە خۆبەڕێوبەرەکانیی ڕۆژاوا، لەگەڵ کانتۆنی جەزیرە و کۆبانێ لە لایەن پارتی یەکێتیی دیموکرات بەڕێوە دەبردرێت و پاراستنەکەی لە ژێر دەسەڵاتی پەیەدە و یەکینەکەکانی پاراستنی گەل ”یەپەگە”دایە.

دەربارەی ئەمەش شارەزایەکی سیاسی، کە خۆی خەڵکی عەفرینە و لە ئەڵمانیایە، بە ناوی حەسەن کلەخێری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”تورکیا بیانووی ئەوەی هەیە کە پەکەکە و گرووپە تیرۆریستییەکان لە عەفرین مەترسین لەسەر ئاسایشی ئەو وڵاتە، بەڵام چەندین لقی دیکەش هەن تورکیا پێی باش نییە کورد بە دەریای سپی بگەن، چونکە لەو ڕووەوە کورد ئەگەر بگەن بە ئەو دەریایە، ئابوورییەکەیان بەهێز دەبیت و دەزانین لە پشت هەر سیاسەتێک ئابوورییەکی بەهێز هەیە و دەیانەوێ خەونی گەیشتن بە دەریای سپی لەنێو ببەن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi