رێژەيا توشبوويێن شێرپەنجێ ل ھەرێما كوردستانێ كێمبوويه
K24 – ھەولێر
رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەبۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “خۆشبەختانە هەرێمی کوردستان یەکێکە لەو هەرێمانەی جیهان، کە رێژەی تووشبوان بە شێرپەنجە تێیدا کەمە، بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی جیھان”.
وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان گوتیشی: “ساڵی رابردوودا چوار هەزار 808 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، بە بەراورد بە ساڵی 2016 رێژەی توشبووان بە شێرپەنجە کەمیکردووە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی