حوزه‌یران 23, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

خۆکوژ، مین و تونێل هۆکارێن گيرووبوونا پاقژكرنا باشیکێ نه‌

خۆکوژ، مین و تونێل هۆکارێن گيرووبوونا پاقژكرنا باشیکێ نه‌

باشیک-KDP.info-imagethumb

فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە ھۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی پاککردنەوەی باشیک دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە نایانەوێت زیان بەھێزی پێشمەرگە بگات. ئەو دەڵێ، باشیک جیا لەوەی خۆکوژی تێدان، ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو و مینێکی زۆریشیان تێیدا چاندووە.

لیوا (بەھرام عەریف یاسین) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ھێزی پێشمەرگە باشیکی بە تەواوەتی گەمارۆ داوە و وردە وردە رووبەرەکەی تەسک دەکاتەوە، داعشەکانی ناو باشیکیش کە بە زیاتر لە ١٠٠چەکدار دەخەمڵێندرێن ھیچ جۆرە ھاوکارییەکیان بەدەست ناگات؛ هەڵبەت چەند جارێک ھەوڵی خۆ رزگارکردنیان داوە، بەڵام پێشمەرگە رێی لێگرتوون، بۆیە ئێستا لە ڕووی سەربازییەوە باشیک بە ئازادکراو ھەژمار دەکرێت و، لەم دووسێ رۆژەدا باشیکیش بە تەواوەتی پاک دەکرێتەوە.”

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە گوتیشی، لەناو باشیکدا خەڵکی لێ نەماوە و تەنھا لە چەند گوندێک خەڵکی لێ بوو، ئەوانیش رەوانەی کەمپەکان کراون.

لەبارەی ئەوەیشەوە کە بۆ هێشتا نەچوونەتە نیو شارۆچەکەکەوە مادام وا بە چڕی گەمارۆ دراوە، گوتی، “ھۆکاری سەرەکیی پاکنەکردنەوەی باشیک ئەوەیە کە نامانەوێت ھێزی پێشمەرگە زیانی پێبگات، هەروەها دەمانەوێ داعشەکانی لەوێ ماون و خۆکوژەکانن، ورەیان نەمێنێ بێزار ببن لەو گەمارۆیەی سەریان، ڕاستییەکەی لەوێدا ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو هەیە و مینی زۆریشیان چاندووە و زۆر تونێلیشیان لێداوە، جا ئێمەیس کە بمانەوێ بە کەمترین زیان پاکی بکەیەنەوە، دەبێ بە دیراسەیەکی ورد بچینە نێویەوە.”

هاوکات سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێ، سەدا ٩٠ـی سنووری دەشتی نەینەوا لەسەر دەستی پێشمەرگە و بەم دواییەش هێزەکانی عێراق پاک کراوەتەوە.

(سەیدا چەتۆ) دەربارەی پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵ و پێشڕەوییەکانی هێزە عێراقییەکانەوە گوتی، هەر کە هێزەکان بچنە نێو مووسڵەوە، ئەوا خەڵکیش لێیان رادەپڕن، چونکە یازاریان زۆریان بە هۆی تیرۆریستانی داعش چەشتووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi