یوئێن: ژمارا کوشتيێن عێراقێ ل ئۆکتۆبه‌ردا ١٧٩٢كوشتى و ١٣٥٨ بوون
بەغدا-KDP.info-
ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ی ه‌کگرتووه‌کان تایبه‌ت به بڵاوکردنه‌وه‌ی قوربانیانی عێراق له ماوه‌ی مانگێکدا بڵاو کرایه‌وه و، تییدا تۆمار کراوە که ژماره‌ی کوژراوان له عێراق له مانگی ئۆکتۆبه‌ردا ١٧٩٢ کەسن و برینداران گەیشتنە ١٣٨کەس.
ئه‌و قوربانییانه ی که له ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌یان پێکراوە، خەڵکی سڤیل و ئاسایش و پێشمه‌رگه و هێزه سه‌ربازییه‌کان و پۆلیس و پاسه‌وانی به‌رگریی میللیین.
(یان کوبیش) نوێنه‌ری تایبه‌تیی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند، تا ئێستایش زۆربه‌ی قوربانیان مه‌ده‌نین و به‌هۆی شه‌ڕی چه‌کداری و توندوتیژییه‌وه هاووڵاتیانی سڤیل نرخێکی گران ده‌ده‌ن. هه‌روەها ڕاپۆرته‌که ئاماژەی بەوە داوە کە له ناو شاره‌کاندا به‌غدا زەرەرمەندی یه‌که‌م بووه، دواتر هەریەک لە پارێزگاکانی که‌رکووک و سه‌ڵاحه‌دین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی