ژاپۆن هێزێن خۆ دئێخته دبارێ ئاماده‌باشيێ دا
K24 – هه‌ولێر
حكومه‌تی ژاپۆن رۆژی دووشه‌ممه هێزه‌كانی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی بۆ خستنه خواره‌وه‌ی هه‌ر موشه‌كێكی كۆریای باكوور كه هه‌ڕه‌شه له ژاپۆن بكات.
به‌رپرسیكی وه‌زیری به‌رگری ژاپۆن رایگه‌یاند هێزه‌كانیان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ خراونه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و فه‌رمان به هێزه‌كانی سه‌ربازی دراوه هه‌ر جۆره موشه‌كێكی كۆریای باكوور بخه‌نه خواره‌وه كه نییه‌تی هێرشكردنه سه‌ر ژاپۆنی هه‌بێت.
تا ئێستا ژاپۆن چه‌ندین فه‌رمانی ده‌ركردووه كه ئاماژه‌كان پیشان ده‌ده‌ن هه‌ڵدانی مووشه‌كێكی كۆریای باكوور راگیراوه، پاش ئه‌وه كه شوێنی هه‌ڵدانه‌كه‌ی ئاماده كردبوو.
كه‌ناڵی فه‌رمی NHK ژاپۆن رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستنیشانكردنی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ چه‌ك سه‌خته، بڕیار دراوه سوپا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بێت. پاش سێ مانگ پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كه ده‌كرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی