داعش سەرجەم دهڤهرێن ژێر دەسەلاتا خۆ ژدەست ددهت
کەرکووک -KDP.info-
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە ميحوهرى ڕۆژئاوای كەركووك ڕایگەیاند، ستراتێژی داعش لە هێرشكردنەوە گۆڕاوە بۆ بەرگری و داعش خەریكە سەرجەم ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لەدەست دەدات.
(حوسێن یەزدانپەنا) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: “ستراتیژی داعش لە هێرشكردنەوە گۆڕاوە بۆ بەرگری و، ناوچەكانی بەرەبەرە بەرتەسكتر دەبنەوە، داعش خەریكە سەرجەم ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لەدەست دەدات.”
گوتیشی: “بەپێی نەخشەی سەربازی، هێزی پێشمەرگە زۆر چووەتە پێشەوە، بە پێی نەخشەی سەربازی ئەگەر تەماشا بكرێت، پێشمەرگە ناوچەیەكی یەكجار فراوانی لە داعش پاك كردووەتەوە و بەردەوامیش دەبێت لە پێشڕەوی، داعش لە بەرانبەر پێشمەرگە پاشەكشەی زۆری كردووە.”
(یەزدانپەنا) ئەوەشی گوت: “داعش کەوتووەتە ژێر پاڵەپەستۆی هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان؛ ئەوەیش وای كردووە كە تاكتیكی خۆی بگۆڕێت لە جیاتی گرتنی شوێن بۆ خۆتەقاندنەوە، ئەوەیش تا ماوەیەكی دیكە نامێنێت و لەناو دەچن و كوردستان بە تەواوەتی لە داعش پاك دەكرێتەوە.”
(حوسێن یەزدانپەنا) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك، ئەوەشی خستە ڕوو، ئێمە لە دوو قۆڵەوە چاودێری چەكدارانی داعش دەكەین هەر جووڵەیەك بكەن لەناوی دەبەین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی