ته‌مموز 31, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزیرێ بەرگرييا عێراقێ: تاکتیکه‌كا نوو بۆ شەرى دێ دانێين

وەزیرێ بەرگرييا عێراقێ: تاکتیکه‌كا نوو بۆ شەرى دێ دانێين 236923Image1

رووداو- مەخموورڕۆی رۆژی دووشەممە سەردانی هێزەکانی سوپای عێراقی کرد، کە سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی نەینەوان و لە مەخموور جێگیرکراون.

خالید عوبەیدی ، وەزیری بەرگریی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند ” سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکانی دیکە بەتەواوەتی هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە و دژی داعش بەردەوامن لە پێشڕەویکردن، بەمنیزکانەش ناوچەکانی دیکەی سەر بە ئەنبار بەهەمان شێوەی خالیدیە و ناوچەکانی دیکە کۆنترۆڵدەکەینەوە “.

وەزیری بەرگریی عێراق لەبارەی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەروەها گوتی ” هاوئاهەنگیەکی بەهێزمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و هێزەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگە لە شەڕی داعش هاوکاری یەکدین”، گوتیشی ” پڕچەککردنی یەکینە سەربازییەکانی عێراق بەردەوامە بۆ ئەوەی بتوانین پێشڕەوی و سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنین”.

خالید عوبەیدی ئاماژەی بەوەشکرد، لە سنووری باشووری موسڵ ” 16 گوندمان کۆنترۆڵکردوونەتەوە، ئێستایش هاتووین بۆ ئەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی نەینەوا بەسەر بکەینەوە و پێدوایستییەکانیان بۆ دابینبکەین هەروەها نەخشەیەکی نوێش بۆ تاکتیکی شەڕ دابنێن”.

لەبارەی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵیش، خالید عوبەیدی گوتیی” بەشدارییکردنی هەر هێزێک لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی نەینەوا پێویستە لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا بێت، دەبێت هێزەکان هاوئاهەنگی باشیان هەبێت لە نێوانیاندا و، ئەو هێزانەش پێویستە مەشق و راهێنانیان کردبێت بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری شەڕی موسڵ بکەن و پرۆسەکە بە باشت بەڕێوەبچێت”.

خالید عوبەیدی لە کۆتاییدا گوتی ” پێشمەرگە و تەواوی هێزە ئەمنییەکان بە رەزامەندی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان بەشداریی کۆنترۆڵکردنەوەی نەینەوا دەکەن، لە هەموو میحوەرکان کارەکان بەباشی بەڕێوەدەچن و ئامادەکارییەکانیش بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بەردەوامە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi