ته‌مموز 31, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

كوردستان دشێت بێ ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆيێ رابگه‌هينت

كوردستان دشێت بێ ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆيێ رابگه‌هينت 

ZNA- هه‌ولێرhttht
بە قسەی سەرکردەیەکی تورکمانی کە لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ بوونەتەوە، بارزانی بۆ دواجار لەسەر پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبێتەوە، سەرچاوەیەکیش ئاشکرای دەکا لە کۆبوونەوەی بارزانی و لایەنەکان شاندێکی باڵا بۆ سەردانی بەغدا و ئێران و تورکیا و ئەمەریکا و ئەوروپا پێکدەھێنرێ.

ئێستا فواد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان وەکو نوێنەری مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەردانی لایەنە سیاسییەکانی کوردسان دەکا، پەیامی بارزانی بۆ ئەو لایەنانە ئەوەیە کە بەشداری لە کۆبوونەوەی ھەموو پارتە سیاسییەکان لەگەڵ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڕیاری راپرسی و سەربەخۆیی کوردستان بکەن.

سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بۆ باسی روون کردۆته‌وه‌ کە بارزانی مەبەستیەتی لە رێگەی کۆدەنگیی نیشتمانییەوە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان یەکلا بکرێتەوە، لە دۆخێکدا ھەر لایەنێک لەو پرسە نەیەتە پێشەوە ئەوا خۆی بەرپرسیار دەبێت و بەبێ ئەویش تێ دەپەڕێنرێ.

سەرچاوەکە راشی گەیاند، چەند جارێک کە یاساناسان و شارەزایانی بواری یاسا نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ بوونەتوە، باسیان لەوە کردووە کە کوردستان دەتوانێ وەکو سەنگاپوورە کە بەبێ راپرسی لە مالیزیا جیا بووەوە بڕیاری خۆی بدات، ئەو بڕیارە دەتوانرێ بە کۆدەنگیی حزب و پارتە سیاسییەکان بێت، لە دۆخی ناچاریشدا ئەگەر ھەر پەرلەمانی کوردستان کارا نەکرایەوە و بڕیاری ریفراندۆم درا، ئەوا دەتوانرێ پشت بە حوکمی بڕگە (١) لە ماددەی (٥٦)ی یاسای ژمارە (١) ی ساڵی ١٩٩٢ی ھەموارکراو، کە لەسەر پێشنیازی ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، پەرلەمانی کوردستان-عێراق لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (١٨)ی ٢٣/٧/٢٠١٤، بڕیاری دەرچوواندنی دراوە، ببەسترێ، کە یاسای ژمارە (٤)ی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسییە، کە لە بەشی یەکەم لە ماددەی دووەمدا ھاتووە، بەگوێرەی ئەم یاسایە دەستەیەک دادەمەزرێ لەژێر ناونیشانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی، بۆ ئەوەی ببێتە تاکە دەسەڵات کە ڕێکاری ھەموو ھەڵبژاردن و راپرسییە گشتییەکان لەسەر ئاستی سەرتاسەری کوردستان-عێراق ئەنجام دەدا.

بەگوێرەی ئەم یاسایە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی، پاش بڕیاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کە دەسەڵاتی یەکەمە لە ھەرێمی کوردستاندا، بەگوێرەی یاسا کارپێکراوەکان جاڕی ھەڵبژاردن و راپرسی دەدات و ڕێکارە یاسایی و پێویستەکان دەگرێتە بەر.

بەڵام بەسام عەلی، شارەزایی یاسایی رایگەیاند، لە حاڵەتی ئاسایی ھەر دەبێت یاسا ھەبێ بۆ ئەنجامدانی راپرسی لە ھەرێمی کوردستان، بەڵام لە حاڵەتی ناچاری ئەوا دەکرێ شێوازی دیکە ھەبێ کە بڕیاری سیاسی بێت.

رۆژی ١٤ی تەمموزی ٢٠١٦، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشێک لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی تورکمانی لە پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە، بە گوتەی بەرپرسێکی پارتێکی تورکمانی، بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی قسەکانی بەو ئاراستەیە بووە کە ئەو بانگھێشتنامەی ئەمجارە لە جەژندا بۆ لایەنەکانی ناردووە دوا بانگھێشتە و ھەر لایەنێک بەشداری لە کۆبوونەوەی لایەنەکان بۆ راپرسی نەکا بەرپرسیاریەتییەکە دەکەوێتە سەر شانی خۆی.

محەمەد سەعدەدین، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان رایگەیاند، بەگوێرەی قسەکانی بارزانی، دوا چانس دەدات بەلایەنەکان کە لە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستاندا ئەوانیش ببن بە خاوەنی و شوێنپەنجەیان دیار بێ، گوتی: “بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا رای گەیاند، کە شاندێک لە حزب و لایەن و پێکھاتەکانی کوردستان پێکدێ کە بە شێوەیەکی کرداری کار بۆ ریفراندۆم دەکەن، سەرەتا سەردانی بەغدا دەکەن و دواتر وڵاتانی دراوسێ و ئەمەریکا و ئەوروپا بۆ پشتیوانی لە ئەنجامدانی ریفراندۆمەکە”.

ئەو سەرکردەیەی تورکمانەکان راشی گەیاند، کە بارزانی زۆر پەرۆش بووە لەوەی کە ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەشداری لەو پرسە نیشتمانییەدا بکەن و پێگەیان ھەبێ لە بڕیاری چارەنووسی میللەتەکەیان، بەڵام ئەوەشی نەیەت بەبێ ئەو بڕیار دەدرێت و چاوەڕوانی ھیچ لایەن و ھێزێک ناکرێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi