وەزارەتا خووندنا بلند بریاره‌كێ ده‌ربارەی قوتابيێن 12ێ ئامادەیى دده‌ت
دواڕۆژ:
به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆلاین له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایدەگەیەنێت، خوێندكارانی 12ی ئامادەیی كه ساڵی دووه‌میانه، هیج نمره‌یه‌ك وه‌رناگرن.
ئارام ئیبراهیم قه‌نبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆلاین له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ دواڕۆژ ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ئه‌و خوێندكارانه‌ی ساڵی دووه‌میانه له پۆلی 12ی ئاماده‌یی چ به خولی به یه‌كه‌م ده‌رچووبن یاخود دووه‌م هیچ نمره‌یه‌كیان پێ‌نادرێت.
ئەو بەرپرسەی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، وتیشی “وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سێ نمره ده‌دات به قوتابیانه‌ی، كه ساڵی یه‌كه‌م له خولی یه‌كه‌م ده‌رده‌چن و نمره‌یه‌كیش ده‌داته ئه‌و قوتابیانه‌ی پۆلی دوانزده‌ی ئاماده‌یی كه خولی دووه‌میان هه‌یه “.
به‌ڕێوه‌به‌ری زانكۆلاین ئاماژەش بەوەدەكات، پێدانی نمره‌ی خولی یه‌كه‌م و دووه‌م ته‌نها بۆ ئه‌مساڵ ده‌بێت بۆ ساڵانی داهاتوو ئه‌و نمره نامێنێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی