ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

گه‌نجه‌كێ دهۆكێ ئالایێ كوردستانێ ل سه‌ر گۆپیتكا چیایێ ئێڤرێست بلندكر

گه‌نجه‌كێ دهۆكێ ئالایێ كوردستانێ ل سه‌ر گۆپیتكا چیایێ ئێڤرێست بلندكر

باسنيوز:

گەنجێكی كوردی خەڵكی هەرێمی كوردستان، ئاڵای كوردستان لەسەر بڵندترین لوتكە شاخی جیهان هەڵدەكات، كە شاخی ئێڤرسته‌.

ڕه‌نج عومه‌ر، گه‌نجێكی خەڵكی پارێزگای دهۆكە، بەر لە دوو مانگ بەرەو چیای ئێڤرست رۆیشتووە‌، بۆ ئەوەی ئەو ئاڵایەی كوردستان لەسەر لوتكەكەیدا هەڵبكات، كە سەرۆك بارزانی پێشكەشی كردبوو.

ڕێژین ئه‌حمه‌د، هاوژینی رەنج عومەر، بۆ (باسنیوز) گوتی: “زیاتر لە 20 رۆژە ئاگامان لە رەنج نەماوە و پەیوەندیی پێوە نەكردووین، زۆر هەوڵمان دا لە رێی گرووپە شاخەوانییەكان و كونسوڵەكانی وڵاتانی بیانی هەواڵی بزانین، تا دواجار توانیمان پەیوەندیی پێوە بكەین و پێی گوتم، مزگێنی بدەن كە من گەیشتوومەتە بڵندترین لووتكەشاخی جیهان، كە شاخی ئێڤرسته‌،بەڵام هێڵی ئینتەرنێت و پەیوەندیكردنی لێ نییە، بۆیە بێ هەواڵ بووم”.

هاوژینی ئەو گەنجە دهۆكییە گوتیشی: “رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا رەنج لە شاخەكە بێتە خوار و بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، دڵخۆشیشین كە رەنج وەك یەكەم گەنجی كورد لە هەرێمی كوردستان و عێراق توانیویەتی بگات بە لووتكەشاخی ئێڤرست و ئاڵای كوردستانی لەسەر هەڵبدات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi