ئه‌رێ به‌ژنا دایك و بابان كاريگه‌ريێ ل به‌ژنا زارۆكى دكت؟
وشه:
زۆرجار گوێمان لێ ده‌بێ و ده‌ڵێن، به‌رزیی باڵا یان كورتیی باڵا له دایك و باوكه‌وه بۆمان ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و قسه‌یه تا چه‌ند راسته؟ پزیشكێكی پسپۆڕ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان، بۆ ”وشه” گوتی، باڵای دایك و باوك یان بۆماوه‌یی، كار ده‌كاته سه‌ر باڵای منداڵ به‌ڕێژه‌ی %50 بۆ %80، به‌ڵام كارتێكه‌ری ده‌ره‌كیش ڕۆڵی گرنگ ده‌بینێ له‌سه‌ر باڵای منداڵه‌كه، بۆیه پێویسته له كاتی هه‌ستكردن به كورتیی باڵای منداڵه‌كه‌مان، هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین بۆ لادانی هه‌ر كێشه و گیروگرفتێك یان ڕێگرییه‌ك له به‌رده‌م باڵاكه‌یدا، تا كاتی پێكدالكانی ئێسك و كۆتایی زیادبوونی باڵا.
ئەم پزیشکە تەواوی زانیارییەکان لەبارەی پێوەندی نێوان باڵای باوان و منداڵ دەخاتە ڕوو
ئه‌گه‌ر دوای هه‌وڵدانی ته‌واو گه‌یشته كۆتایی و باڵای به‌رزتر نه‌بوو، ئه‌وكات ده‌كرێت بۆماوه‌یی به هۆكار بزانرێت، له هه‌مان كاتدا منداڵ هه‌یه باڵای زۆر له دایك و باوكی به‌رزتره، به پێچه‌وانه‌شه‌وه منداڵ هه‌یه باڵای له دایك و باوكی كورتتره، كه‌واته تا دوا پله ده‌بێ هه‌وڵ له‌گه‌ڵ باڵای منداڵ بده‌ین بۆ ئاستی ته‌واو گونجاو، ئه‌و گوته‌یه به‌لاوه بنێین كه ده‌ڵێ باڵای دایك و باوكی كورته، منداڵه‌كه‌ش بێگومان باڵای كورت ده‌بێ.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دایك و باوك كاریگه‌ریی بۆماوه‌ییان له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی پێ دا، كۆمه‌ڵگه و كارتێكه‌ری ده‌ره‌كیش كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر منداڵه‌كه، بۆیه له‌كاتی بوونی كێشه‌ی باڵا له منداڵدا، پێویسته سه‌ردانی پزیشكی شاره‌زا بكه‌یت تا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حاڵه‌ت و بارودۆخی منداڵه‌كه‌دا بكه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی