پێنج مفايێن خوارنا ماسی
هەولێر _ ZNA
ماسی بە یەکێک لە باشترین خۆراکە تەندروستییەکان دادەنرێت کە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا ٣ و ڤیتامینەکان، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
ماڵپەڕی ” boldsky” چەند سوودێکی خواردنی ماسی خستووەتە ڕوو.
-پارێزگاری لە مێشک دەکات و یادەوەری بەهێز دەکات، هەروەها دوودڵی و فشار کەمدەکاتەوە.
-بە پێی توێژینەوەیەک کە لە ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە خواردنی ماسی دڵ لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت، ڕێگری دەکات لە مەیینی خوێن.
-خواردنی ماسی یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکان دەدات بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامینەکان.
-سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ پاراستنی تەندروستی چاو و نەهێشتنی ئاوساوی و سووربوونەوە.
-خواردنی ماسی ڕۆژانە ئەگەری تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، وەک شێرپەنجەی کۆڵۆن و قوڕگ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی