ل جیهانێ ل هەر پێنج چرکهيان زارۆكهك گيانێ خۆ ژ دهست ددهت
رووداو- هەولێر
بەگوێرەی راپۆرتێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف ساڵی 2017 نزیکەی 6.3 ملیۆن منداڵ لەتەمەنی خوار ١٥ ساڵان مردوون کە بەنزیکەیی دەکاتە لە هەر ٥ چرکەدا منداڵێک گیانی لەدەستداوە بە نەخۆشییەک کە دەکرێت رێگەی لێبگیرێت.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری داتا و زانیارییەکانی یونیسێف دەڵێت راپۆرتەکەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەریخستووە زۆربەی حاڵەتەکانی مردن کە دەکاتە 5.4 ملیۆن حاڵەتی تۆمارکراو لە تەمەنی خوار ٥ ساڵانن و نزیکەی نیوەی مردنەکان لەنێو منداڵە ناکامەکانن.
مارک هاوریوارد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری داتا و زانیارییەکانی یونیسێف دەڵێت: “لە تەمەنی پێنج ساڵان، بە دڵنیایی نەخۆشییەکان رۆڵێکی بەرچاوییان هەیە کە زیاترە لە تەمەنەکانی دیکە، باشترین و ئاسانترین پارێزەری منداڵان کوتانە، کە رێژەی مردنی منداڵان کەمدەکاتەوە، کاتێك تۆ ئەمەت دەستخست، بەربڵآوترین هۆکارەکانی مردن کە سکچوون و هەوکردنی سییەکانن، بە ئاسانی رێگەیان لێدەگیرێت و چاکدەبنەوەئەگەر سیستمێكی تەندروستی باش هەبێت”.
مارک هاوریوارد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری داتا و زانیارییەکانی یونیسێف روونیدەکاتەوە لەنێو منداڵانی نێوان تەمەنی ٥-١٤ ساڵان، بریندارییەکان دەبنە بڵاوترین هۆکاری مردن، بەتایبەت بەهۆی رووداوی هاتووچۆ.
بەرپرسەکەی ئامارەکانی رێكخراوی یونیسێف دەڵێت بۆ منداڵانی هەموو جیهان، مەترسیدارترین ماوەی ژیان، تەمەنی یەک مانگییە، لە ساڵی ٢٠١٧ نزیکەی 2.5 ملیۆن منداڵی تازە لەدایکبوو لە یەکەم مانگی تەمەنیان مردوون.
مارک هاوریوارد هەروەها دەڵێت: “من مەبەستمە کە ئەمە کۆمەڵگەیەکی گەورەیە، بۆیە ژمارەیەکی زۆری حاڵەتی مردنمان هەن، ئەمەش چونکە ژمارەیەکی زۆری منداڵ و ژمارەیەکی زۆری خانمی دووگیان هەن، بۆیە لێرە هەنگاوێكی گرنگ هەیە بەتایبەت لە باشووری ئاسیا بۆ مردنی منداڵان، ئەوانەی لە یەکەم هەفتەکانی دوای لەدایکبوون و لە یەکەم مانگ، ئەمەش هەوڵێکر بۆ باشترکردنی سیستمێك بۆ ئەوەی کاربکات بۆ بەدواداچوونی خانمان لەکاتی منداڵبوون و منداڵان خۆیان دوای لەدایکبوون”.
مارک هاوریوارد دەڵێت بەهۆی هەوڵەکانیان بۆ باشترکردن و پاراستنی ژیانی منداڵان، ژمارەی حاڵەتەکانی مردنی منداڵان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بەجۆرێك لە ساڵی 1990 لە 12.6 ملیۆن حاڵەتەوە گەیشتووەتە 5.4 ملیۆن حاڵەتی مردنی منداڵان لە ساڵی 2017.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی